گرووپی هەڵپەڕکێ "دیلانی ورمێ" لە ئیسپانیا پلەی دووهەمی وەدەست هێنا

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فێستیڤاڵی فۆلکلۆی " sea sun" لە بارسێلۆنی ئیسپانیا بەڕێوە چوو و گرووپی فەرهەنگی و هونەری دیلانی ورمێ توانی لە نێو 18 گرووپدا، پلەی دووهەم و دیپلۆمی شانازی فێستیڤاڵەکە وەربگرێت.
گرووپی فەرهەنگی و هونەری دیلانی ورمێ هاوینی ساڵی ڕابردووش دوو پلەی یەکەمی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی هەڵپەڕکێی فۆلکلۆر و مۆسیقا لە ئەمریکا و ئۆسترالیا وەدەست بهێنێت.

فێستیڤاڵی مەیامی ئەمریکا لەژێر ناوی "دڵبەریی ئەمریکی" و فێستیڤاڵی ئۆسترالیا کە لە سیدنی بەڕێوە چوو لە ژیر ناوی "لە ژێر ئاسمان ئۆسترالیا" بوو و لە هەر دوو فێستیاڤڵەکە گرووپی فەرهەنگی و هونەری دیلانی ورمێ پلەی یەکەمی لە بەشی هەڵپەڕکێ فۆلکلۆر و مۆسیقا وەدەست هێنا.

 

 

سەرچاوە: mehrnews