سیادەی هەرێم

 

کاردۆ عوسمان هەورامی

 

دەوڵەت بەو شوێنە جوگرافیە دەوترێت کەپێگەو سیادەو جێگای خۆی لەدەستوری نێودەوڵەتی پێگە جیهانیەکاندا هەیە، هەموو دەوڵەتێک خاوەن سیادەو پێگەی خۆیەتی لەوسنورە جوگرافیایەی کەهەیەتی ،لەمەوە ناکرێت سیادەی ئەودەوڵەتە پێشێل بکرێت.
هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ لە جوگرافیایەکی دیاریکراودا خاوەن سیستم و پێگەیەکی دیاری کراوە کەدەکرێت بڵێین تاڕادەیەک دەوڵەتان بڕوایان بەم قەوارەیە هەیە،بۆهیچ دەوڵەتێک نیە لەژێر  هیچ پاساوێک سەروەری هەرێم پێشێل بکات بەپێی دەستور.

ئێمە لەکوردستان دەبینین کە ئاسمان و زەمینمان بەردەوام پێشێل دەکرێت هەرجارەو بەبیانویەک کەناکرێت بێدەنگ بین و پرسیاری جدی لەم بارەیە ناکەین، ئاخۆ دەبێت تاکەی ئێمە لەژێر ڕەحمەتی درۆنی تورکیاو و موشەکی ئێران وهێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بین.

کورد و سەرکردە سیاسییەکانی ناو هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەدوای نەمانی دیکتاتۆریەتی ێدام ،نەیتوانی وێنایەکی جوان نیشانی دەوڵەتانی ئیقلیمی و پارتە سیاسییەکانی عیراق بدەن، هەمیشە لەهەوڵدابوون بۆ بچوککردنەوەی یەکدی بەتایبەتی لە پەرلەمانی عیراق و لەحکومەتی فیدراڵی.

تاکە هۆکاری سەرەکی ئەم بابەتە نەبوونی یەکدەنگی و یەک هەڵوێستیە کەوای کردووە ،دەوڵەتان بەئارەزووی خۆیان چۆن و چ کاتێک و بەچ شێوەیەک بێن حساباتی خۆیان لێرە یەکلایی بکەنەوەو شەلم کوێرم دەست ناپارێزم.

سیاسیییەکانی ئێمە ئەوەندەی خەریکی بزنسن بەمانا تەقلیدیەکە خەریکی ئەوەنابن کە ئەم شێوازە لەمامەڵەی دەوڵەتان غەرقی قانونە، بەڵام هەرێم لەئاست ئەم پێشێل کاری هێرشانە بۆ بێدەنگە یاخود دەنگێکی لاوازی هەیە، ئەم پرسیارە جدیە کەس نیە وەڵامێکی لۆژیکی بداتەوە.،لەگاتێکتدا بەناو سەرۆکی هەرێمجو سەرۆکی حکومەتمان وجودی هەیە!!؟

هەربۆیە دەبێت بەردەوام چاوەڕوانی ئەم جۆرە پێشێلکارییانە بین کەبەسەر نەتەوەو خاکەکەماندا دێتو بگرە زیاترو فراوانتریش دەبێت ئەم هێرشە نارەوایانە چونکە خاوەنی سیادەی خۆمان نین.

سەرچاوە : ژیان