دیداری میزۆپۆتامیا لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

 

 

 هاوبەشکردن

ناوەندی هەواڵەکان

بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی، دیداری میزۆپۆتامیا بە بەشداری دەیان كەسایەتی بەڕێوە بچێت و دید و بۆچوونیان لەسەر ئاییندەی سیاسیی و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بزانرێت.

ڕۆژی 25 ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی، بە بەشداریی دەیان كەسایەتی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، دیداری میزۆپۆتامیا بەڕێوە دەچێت.

د. یوسف محەمەد
د. یوسف محەمەد

د. یوسف محەمەد سەرۆكی دامەزراوەی میزۆپۆتامیا تایبەت بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: دیداری میزۆپۆتامیا دیدارێك دەبێت بۆ پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا، بۆ چارەسەركردن و داهاتووی ئەم پەیوەندییانە و ڕوانینێكی نوێ بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق.

وتیشی: كۆمەڵێك كەسایەتی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق بانگهێشت دەكرێن، نەوەی دووەمی سیاسی هەرێمی كوردستانن، دەمانەوێت دید و بۆچوونی ئەوان بزانرێت لەسەر چۆنێتی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و دیدی نوێی سیاسیی ئەوان.

سەبارەت بە كارنامەی دیدارەكە، د. یوسف محەمەد جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، لە ئێستاوە ئەجێندایەكی پێشوەخت دانەڕێژراوە، تا بەیاننامەیەك ئامادە بكرێت و بخوێنرێتەوە، دەرئەنجامی كۆبوونەوەكان كۆدەكرێتەوە و ڕادەگەیەنرێت و لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە بڵاودەكرێتەوە.

ب. هـ

سەرچاوە ڕۆژنیوز