دوورکەوتنەوە لە خۆشیەکانی ڕابووردوو

د.توانا

لە ڕابردوودا  نزیک کەوتنەوە لە تلفونی ☎ ماڵەوە قەدەغەبوو  جگە لە دایک و باوک .
 کاتێ تەلەفونەکە زەنگی لێئە دا دەنگێ لە دوورەوە بەرز دەبوەوە و  "کەس وەڵام نەداتەوە"

لە ڕابردوودا باوک زەبەلاحێکی گەورە بوو، تەنها نیگایەک لە چاوەکانیەوە بەس بوو تێبگەین کارێکی باشمان کردووە یان خراپ !
 بەچاوبزکردنەوەیەک بێدەنگی  دەکردین و بەشادی وپێکەنین وقاقاکەی  جەژنێ لە ماڵەوە دەگیرا...
تەنها کاتێ دەنگی هەنگاوەکانی دەهات بەرەو ژوورەوە  بەس بوو بۆ ئەوەی ئێمە 
لە خەوێکی قووڵەوە ڕاست بینەوە.

لە ڕابردوودا بۆ قوتابخانە ،کە ڕۆژانە چەند کیلۆمەترێکمان دەبڕی
ئەوەندە نزیکە بوو هەموو بەیانیەک بە پێ دەڕۆیشتین بۆی ،وە هەموو نیوەڕۆیەک دەهاتینەوە، پێویستمان نەبوو بە تاکسی یان پاسی کەفێنککەرەوەی تیابێ  
ئێمە ڕۆژانە ئەم ڕێگەیەمان دەبڕی ،ترسێکمان نەبوولە گشت ئەوشتە ترسناکانەی ئەمڕۆ، لە تیرۆرستێکەوەتا میکرۆبێک !
لە ڕابردووهیچ میکرۆبێک نەبوولەسەرعارەبانە دەستگێڕەکاننی لەڕێگادا خواردنمان لێدە کڕین ،  لەسەرکورسی ومێزی قوتابخانەو کورسییەکانی حەوشەش میکرۆب نەبوو ،
تەنانەت لەسەر زەویش میکرۆب نەبوو ،کاتێ خواردنەکە لەدەستمان بەردبووەوە سەرزەوی تەنها فوویەکمان لێدەکردو دەماننایەوە دەممان !
 ڕیکلامێکمان نەبیست لە تەلەفزیۆنییەکاندا بڵێ دەبێ هەر دوو کاژێر جارێ  دەستتان بە کهول پاکژکەنەوە . 
بەڵام ئێمە نەخۆش نەئەکەوتین.
جاران ڕیز هەبوو بۆ دەسەڵاتەکان... 
دایک دەسەڵاتی هەبوو
تەنانەت ئەوپیاوەی بەکۆڵانەکەدا تێدەپەڕی کاتی تۆپ تۆپێنەکانمان پێویست نەبوو سەرهەڵبڕێ وتەماشامان بکات، دەسەڵاتی هەبوو 
مامۆستا دەسەڵاتی هەبوو
ڕاستەکەی دەستی مامۆستا دەسەڵاتی هەبوو
لەبەردەمیدا ناجاربووین چەندبارلیکی دەمی خۆمان قووتدەینەوە
تەنانەت ئەگەر ئازاریشمان بدات
 
لەسەرچاوەی خوێندنەوە و نووسینی زمانی کوردی ئەلف وبێ ی ئیبراهیم ئەمین باڵدار فێربین 
هێشتا تەمەنمان نۆ ساڵ نەبووئەمانە وایان  لێکردین ئایەتەکان و خشتەی لێکدان  لەبەر بکەین.


لە ڕابردوودا لە دوای کاتژمێر ١٠ی شەو شەقامەکان چۆڵ بوون
بەڵام ماڵ ومیوانی بەشەوچەرە وباسی گەرماوگەرمی کێشەکانی ئەمڕۆ و چارەسەریان تاهیچ لەدڵا نەمێنێ   پێش ئەوەی ڕۆژبێتەوە .
لە ڕابردوودا ڕووپۆشێک لە ڕووخساری کەسایەتیە میهرەبان و پێکەنیناویەکاندا  نە بوو بە حەمە،عەبە،ئەحە،بلە،خولە سمە یان نازناوێک هاواری لێدەکراو وەڵامەکەش هەر بە بەپێکەنینەوە ئەدرایەوە 
دەرگای ماڵەکان بەڕووی دراوسێکاندا کراوە بوو
کاتێ بەشەقامی گەڕەکدا تێدەپەڕی سڵاو کردن و فەرمووی پێشوازی لە دوورەوە بەڵام لەدڵەوە  دەبیسترا.
جاران کوڕی دراوسێکە لە دەرگاکەی دەدا و دەیگوت دایکم سڵاوت لێدەکات و دەڵێت پیاز و تەماتە و هێلکە یا نانتان هەیە....
کاسە دراوسێ بە قاپی پڕخواردنەوە  ئاڵوگۆڕدە کرا ، دوایی قاپەکان بە خاڵی نەدەهاتەوە !
 ئێستا گومان و بێ متمانەیی ئاڵوگۆڕ دەکەین و ئێستا هەست دەکەین بە ئەو باشانە کە ڕۆیشتوون،ئەمڕۆ نین .
بەڵێ ئەوە ڕۆحەکانن کە گۆڕاون و بە شارستانیەت کوێر بوون، وەک دەڵێن!
شارستانیەت جوانترین جۆری جل و بەرگی لەبەر کردین.. بەڵام دایماڵین لە ژیانی سادەی پڕ خۆشی ...
شەرمەزاری کردین بە لەدەستدانی زۆر لە بەها مرۆڤایەتیەکامان.....!!