دوو کابرای کورد بە ڕێبواری ڕێیان ئەکەوێتە ئەو عەرەبستانە، ئەمانە نە حوشتریان دیبوو، نە دار خورما، تووشی کاروانێکی حوشتر ئەبن، لە زلی و ناکوکۆکاری حوشتر زۆر سەریان سووڕ ئەمێنێ، لە پاشا تووشی بێستانێکی دار خورماش ئەبن، دار خورماکان زۆر بەرز ئەبن، یەکێکیان ئەڵێ: ئەرێ برا ئەمە چییە؟ خوا بۆچ ئەوەندە دار خورمای بەرز دروست کردووە پیاو دەستی نایگاتێ؟! ئەوی کەشیان دەڵێ: برا لە ترسی حوشتر!