دوو پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنن" ویستوویان بەشداری بكەن لە كۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتاری كورد كە ئەمڕۆ لە ئامەد بەڕێوەچوو، رێگریانن لێكراوە بچنە خاكی توركیاوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە هەریەک لە نەسرین جەمال و گوڵستان سەعید پەرلەمانتارانی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە" دوێنێ بەرێ کەوتین بۆ تورکیا، بەلام بەداخەوە ھەر ئەوەندەی گەیشتنمان و دوای پشکنین و لێکۆلینەوە لە پاسپۆرتەکان رێگریان کرد لە بەندەو گولستان خان و گولالە خان پاش دوو کاتژمێر دەست بەسەرکردن، وتیان بە فەرمانی تایبەتی ئەنقەرە ئێستا و داھاتوو بۆتان نییە پێ بخەنە ناو خاکی تورکیاوە".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیە:
راگەیەندراوی نەسرین جەمال و گوڵستان سەعید:
پیرۆزە کۆنگرەی پەرلەمانتارانی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان ا
بەرێزان لەسەر بانگھێشت کردنی « دەم پارتی » بۆ بەشدار بون لە کۆنگرە لە رۆژانی « ٢٩— ٢٨» ی ئە م مانگە بریارماندا ژمارەیەک لە ژنانی « گۆران ـ یەکێتی ـ پارتی ـ یەکگرتو ـ کۆمەل ـ سوشیالیست ـ بەشداربین ـ رۆژی « ٢٧» مانگ بەرێ کەوتین بۆ تورکیا بەلام بەداخەوە ھەر ئەوەندەی گەیشتنمان و دوای پشکنین و لێکۆلینەوە لە پاسپۆرتەکان رێگریان کرد لە بەندەو گولستان خان و گولالە خان پاش دو کاتژمێر دەست بەسەرکردن ، وتیان بە فەرمانی تایبەتی « ئەنقەرە » ئێستاو داھاتو بۆتان نیە پێ بخەنە ناو خاکی تورکیاوە ـ بەلێ لە سایەی حوکمرانی یەکی داپلۆسێنەرو تۆقێنەرو رەگەز پەرستەوە ئەوەی لەلای گرنگ نەبێت مافی مرۆڤە ئێمەیان گەرانەدەوە بۆ باشوربۆیەلێرەوە پیرۆزبایی خۆمما ن دوبارەکەینەوە و ھیوادارین کۆنگرەیەکی سەرکەوتو بێت وەھاورێ بەشدار بوەکانمان بە ئازایانە ھەول بدەن پێشنیار رەخنەکانی یان پێش کەش بکەن و بە سەلامەتی بگەرێنەوە ـ
بەپێویستی دەزانین لێرەوە سوپاسی گەرممان پێش کەش بەئاسایشی زاخۆ بکەین لەبەر ئەوەی زۆر بەدلسۆزانە بەدەممانەوەھاتن لە جێ بە جی کردنی رێکاریە یاساییەکان و پاسپۆرت وگەرانەوەمان بۆ سلێمانی ـ
رێزو سوپاس مان بۆ ھەمو ھاورێ یانی ھاوسەفەرو ئەو ھاورێ یانەی کەبە تێل و نامە پەرۆشمان بون لە گەل خێزانەکانمان و ھەوالیان پرسیوین ـ
ئێمە لە چ شوێنێک بین پشتیوان و خەم خۆری گەل و نیشتیمان و ھەژاران و ھاورێ یانمانین ھیچ توندو تیژی و چاو سور کردنەوەیەک کار ناکاتە سەر ھێزو وەفاو ئیرادەمان ـ
نەسرین شێخ جەمال ــــــ گولستان سەعید
سەرچاوە : سپی میدیا