دوو هونەرمەندی كورد لە دوو فێستیڤاڵی نەمسا خەڵات وەردەگرن

ئەندامێكی پەرلەمانی نەمسا لە ویلایەتی ڤیەننا ئەمڕۆ رای گەیاندووە، دوو كوردی باشووری كوردستان لە نەمسا، لە دوو فێستیڤاڵدا خەڵاتیان پێ بەخشرا كە یەك لە فێستیڤاڵەكان بۆ هونەرەكانی شێوەكارییە، ئەوی تریان فێستیڤاڵی نەمسایە بۆ فیلم.
پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێشەم یەكی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، عومەر راوی كە ئەندامی پەلەمانی نەمسایە لە ویلایەتی ڤیەننا، رای گەیاندووە كە زۆر شانازن لە دوو فێستیڤاڵی وڵاتەكەدا، دوو كورد كە خەڵكی كوردستانی عێراقن، دوو خەڵاتیان پێ بەخشراوە كە راوی ئەو سەركەوتنە بۆ عێراق هەژمار دەكات.

راوی گوتوویەتی، وەرگرتنی ئەو دوو خەڵاتە لەلایەن دوو كوردەوە بۆ هەموو عێراق جێی شانازییە، هونەرمەندی شێوەكار سامی هاشم عەلی مەندی، لەناو سەتان شێوەكاری تر، خەڵاتی نازناوی "هونەرمەندی ساڵ"ی پێ بەخشرا، ئەویش لە فێستیڤاڵی هونەرەكانی شێوەكاریی Paralel-Vienna.

سامی هاشم عەلی مەندی لەدایكبووی ڤیەننایە. نازناوی "سامی ناكازاكی" بۆ خۆی هەڵبژاردووە وەك هێمایەك بۆ شاری ناكازاكیی ژاپۆن كە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا كەوتەبەر هێرشی چەكی ئەتۆم.

هاوكات راوی ئاماژەی بە دەرهێنەرێكی تری كورد كردووە كە ناوی "كوردڤین ئەیووب"ـە و ئەویش نەمساییە و لەدایكبووی شاری دهۆكە، ئەویش خەڵاتی فیلمی نەمسایی پێ بەخشراوە لە فێستیڤاڵی سینەمای نەمسایی لە ڤیەننا. ئەو هونەرمەندە پێشتر خەڵاتی فیلمی لەبەرلین و كراتسی وەرگرتووە.

دواتریش راوی لەبارەی كوردڤین ئەیووبەوە گوتوویەتی، لە خێزانێكی كوردی عێراقی پەروەردە بووە، باوكی كە ناوی عومەر ئەیووبە، پزیشكە و دایكیشی بەهەمانشێوە پزیشكە.

 

سەرچاوە: wishe- وشیار ئەحمەد ئەسوەد