لە نیشتمانی ئێمە دوو جۆر ( من ) هەیە بۆدوو بەرژەوەندی جیاواز :
1- من کوردم ، لای من نیشتمان ونەتەوەکەم پلە یەکە.. هەمیشە بەرژەوەندی نیشتمانەکەم پێش بەرژەوەندی خۆم وخێزانەکەم وخێڵەکەم و پارتەکەم وشارەکەم وناوچەکەمە.. من لەبیرکردنەوەمدا ئازادم ، بێمنەتم لەپارتەکەم وئەگەر کاری خراپی کرد ڕەخنەی لێدەگرم ! بۆیە گشت بۆچون ونووسین وهەوڵ وتێکۆشانم لەپێناو سەرکەوتنی کوردستانە.
2- من ئەندام و لایەنگری پارتی (X) م ..لای من پارتەکەم وسەرۆکی پارتەکەم پلەیەکە ..هەمیشە بەرژەوەندی پارتەکەم وخێزانەکەم وخێڵەکەم وشارەکەم وناوچەکەم پێش نیشتمان ونەتەوەکەمە .. من پارتەکەم دەمژێنێ و پلەوپۆستم ئەداتێ، سەرۆکی پارتەکەم چی ووت تەنهائەوە دروستە، بۆیە گشت بۆچوون و نووسین وپیا هەڵدان وهەوڵ وتێکۆشانم تەنها بۆ سەرکەوتنی پارتەکەم وسەرۆک پاتەکەمە.