(دوا ڕۆژەکانی بابلۆ) دەچێتە کەرکوک

شانۆگەری (دوا رۆژەکانی بابلۆ) دوای نمایشکردنی لەهەولێر و سلێمانی، مانگی داهاتوو دەچێتە کەرکوک.
بڕیارە لە 1-9-2022 شانۆگەرییەکە رۆژانە لە سەعات 6:00ی ئێوارە لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک نمایشبکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەی 55 رۆژ لەسلێمانی و 35 ڕۆژیش لەهەولێر نمایشکرا، کە  بەرهەمێکی شانۆیی کۆمێدی و میوزیک ئامێزە، لە دەرهێنانی شوان کەریم-ەو هەریەک لە (رێشان محەمەد، رووبار خالید، سۆران ئەكرەم، تاهیر عەبدولواحید، فەرهاد سەعدی و هەنار كامەران) و ژمارەیەک شانۆکاری دیکە رۆڵی تێدا دەبینن.

 

سەرچاوە: galawej