تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ کاتێک هێندەی ئێستا؛ کورد ،بەم ڕادەیە: بێباک و بێئەزمون و بێسەرو پەرتەوازەو خۆشباوەڕو لاوازنەبووە، دەشڵێت، "هه‌ر كات توانیمان به‌رگریی ناوه‌وه‌ی خۆمان به‌هێز بكه‌ین، ئه‌و كات به‌رگه‌ی ده‌ره‌وه ده‌گرین".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، "هه‌ر كاتێك، د‌رك و وردبینیی و دوربینیی و بیركردنه‌وه‌ی ستراتیژیی و، توانستی پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی مێژوو ڕوداو و سه‌رچاوه‌و هۆكارو هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌یی و ناوخۆییه‌كان و، ئیراده‌و پشتبه‌خه‌ڵكی خۆبه‌ستن و به‌رده‌وامبوون و مكوڕبوون و جه‌سوربوون و شێرگیریی و ئامانج و به‌خه‌مگرتنی خه‌ڵك و خاك و خۆبه‌خاوه‌نزانینی نیشتمانمان هه‌بوو؛ توانیمان بیر‌و بڕوای باوه‌ڕی خۆمان و ژێرپێی خۆمان بپارێزین؛ زۆر به ئاسانیش ده‌توانین ئاسمان و ئاوی كوردستان بپارێزین".
ده‌شڵێت، "هه‌ر كات توانیمان به‌رگریی ناوه‌وه‌ی خۆمان به‌هێز بكه‌ین، له‌گه‌ڵ خۆماندا گفتوگۆ بكه‌ین، وه‌ڵامی ده‌نگ و خواست و هاوارو بانگ و مافی هاووڵاتیانی خۆمان بده‌ینه‌وه؛ ئه‌و كات به‌رگه‌ی ده‌ره‌وه ده‌گرین".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌وكات ده‌ره‌وه گوێمان بۆ ده‌گرێت و، وه‌ڵامی سه‌ركه‌وتنی خۆمان وه‌رده‌گرینه‌وه".
باسی لەوەشکردووە، "له سه‌د ساڵی ڕابردودا؛ هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا؛ كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا، به‌م ڕاده‌یه: خۆنه‌ناس و بێ‌باك و بێئه‌زمون و بێسه‌رو بێپشت و په‌رته‌وازه‌و خۆشباوه‌ڕو لاوازنه‌بووه".
راشیگه‌یاندووه، "تا شینی من شایی تۆ بێت، تا شادیی تۆ كۆستی من بێت، تا ئه‌م جه‌سته‌ی كوردایه‌تییه شه‌كه‌ته هه‌ست به ئازاری خانه‌كانی خۆی نه‌كات، نه سه‌ر به‌سه‌ره‌وه ده‌مێنێت و نه سه‌ربه‌خۆیی به ئابورییه‌وه، نه سه‌روه‌ریی به ئاسمان و به خاكه‌وه".
سەرچاوە : ژیان