درۆن و تیڕۆر

 

         

د.محمد ئەمین

 

هه ر له گه ڵ په یدا بوونی  درۆن و به کار هێنانی  .هاورا بوو له گه ڵ به  ئه مانج  گرتنی مرۆڤه کان له ژێر ناوی وە بیانووی جیا جیادا،  وەڕۆژ به ڕۆژ له گه ڵ په رە سەندی تکنۆلۆجیای به کار هینانی درۆن ،به کار هینه رانیشی زیاتر ئه بن  وە ئه شێ هه تا گروپه توندرە وەکانی سەر به ئایدۆلۆجیای جیا جیا به ئاسانی  که ڵک له تکنۆلۆجیای دروست کردن و به کارهێنانی درۆن وەر بگرن بۆ مه به ستی تیرۆر  به هه مان چۆر که هه ندی  دەوڵه تیییرۆر که لک  له درۆن وەر ئه گرن بۆ ئه نجام گرنتی نه یارەکانیا  وە تیرۆر کردنیان

به کار هێنانی هه ر دیاردەیه کی وە ئامێرێکی تازەی تکنۆلۆجی ئه شێ به کار هینانی دوو  سەرە بیێت هه م بۆ کاری باش هه م پێچه وانه ، به هه مان  جور درۆن، به ڵام به پێچه وانه ی هه موو دیاردەکانی تکنۆلۆجی وە ئامێرێکی تکنۆلۆجی که تا ئێستا بینراوە  ته نها دیاردەیهکی وە ئامێرێکی ته کنۆلۆجی که ناسرا بیت به کار هینانی  ته نها  بۆ کاری ویران  کردن و  کوشتن بێت درۆنه ، به تایبه ت لای گه لی کوردوستان ،که هه ر له گه ڵ په یدا بوونی درۆن  به کار هات  دژی کورد له لایه ن وەلاتانی له یاسا به دەر و ناجیگیر له رووی سیاسه وە .
 

بۆ کورد درۆن وە ده نگی درۆن واته تیرۆر وە ده نگی تیرۆر چونکه له یه که م به کار هێنانی درۆن له کوردوستان ، به کار هاتوە  بۆ تیرۆری کورد هه ر له ڕۆژئاواوە  تا باشوور.وە هه ر به کار هینانیکی درۆن له کوردوستان  تا ئێستا له تیرۆر  ،  سوتان  ویران کردنی ژینگه  هیچ مانایه کتی تری نیه ،  وە هه لبه ته ئه شێ هه مان  حاله تی کوردوستان له زۆر شوینی تریش هه بێ له جیهانا  له مه ر تێ گه یشتن بۆ درۆن، به ڵام ته نها له کوردوستان درۆن بۆ ته  تیرۆر که له یه ک ئاراسته وە زیاتر به رە وە کوردوستان دێت.     

هه ر  ته کنۆلۆجیایه کی تازە که له بواری سەربازیا به کار هاتبی بۆته هۆکاری زال بوونی لایه نێک  وە  قوربانی لایه نیکی تر ، بۆ نمونه نه ته کنۆلۆژی ناوکی /ئه تۆم له چه کا وە به کار هینانی له لایه ن ئه مریکاوە دژییابان له جه نگی جیهانی دووەم بوه هۆی زاڵ بوونیئه ژموونی ئه مریکا به هه موو  رەهه ندە  سەربازی ،ئابووری ، هزری وه فه رهه نگیه وە ، وە قورابنی بوونی گه لییابان که تا ئێستاش به ر دە وامه  ، وە هه روەها چه کی کیمیایی له  لایه ن سە دامه وە له میانهی شه ڕی نیوان ئێران و عێراق  دژی کوردو  ئێرانی خومه ینی بووه هۆی ئه وە که ئێران شه ر  ڕابگرێ.

له گه ڵ به کار هینانی هه رچه کیکی تازه ی کوشندە له بواری شه رێکی نابه را به را ،رە هه ندی  تاوان و تیرۆر له خۆ ئه گرێ، هه ر بۆیه ناوی تیرۆری شه ڕ به کاردێت له لایه ن وەڵاتانی نا دێموکرات که چه کی کوشسندە دژی لایه نی تر به رامبه ر به کار بێنن که ئامرازی به رگریان نیه وە له رووی سەربازیهوە نابه رابه رن  وە ک ئێستا شه ڕ  دژی کورد له ڕۆژئاوای کوردوستان

له کاتی ئێستا دا که شه ڕی سە خت  هه یه له نیوان  روس و ئۆکرانیا، هه ر کاتیک رووسیا  چه کی کوشندەی به کار هێنا دژی ئۆکرانیا که ئۆ کرانیا ئه م چه که ی نه بێ  وە  توانای به رگریشی نه بێ ، ئه وا  رووس  تیرۆری شه ر به کار دێنێ به هه مان شێوە  که داگیر که رانی کوردوستان چه کی کۆمه ل کوژ به کاردێنن که نمونه یه بۆ  تیرۆری  شه ر. 

له شه ڕی تیرۆریستانه مه رچ نیه هه ر  که ڵک له چه کی  کوشند ە و ئامرازی تازه ی  شه ڕ وە ربگیرێ به ڵکو هه تا  به کار هێنانی چه کی ئاسایش Convectional   وە ک درۆن بۆ نمونه  که بۆ کورد ته نها به کار دێت بۆ مه به ستیتیڕۆرو  زیان گه یاندن به زۆر ترینی خە لک  وە  ژینگه و  دە مە زراوەکانی ژیانی خه ڵک  وە ک سەرچاوەکانی ئاو، خۆراک، ژێر خانی وزە وە ته ندرستی ئه چێته خانه ی تیرۆرەوە.

هه ر له م روەوە  دوبارە  درۆن نمونه یه که  نه چه کی ناوکی ،بایولۆجییا  چه کیکی تری کوشندەیه  به لکو  ته نها فرۆکهیه کی بی فرۆکه وانه بەلام به کار دیت بۆ مه به ستی شه ر/هه رچه نده وە ک له وتاریکی ترا باسم کردوە ئه شێ بۆ گه لێک مه به ستی تر به کار بێت بۆ خزمه ت کردنی ژیانی خه ڵک له بواری ته ن دروستی ، ژینگهیی وەیا هه ر  خزمه ت  گوزاریه کی تری مه دەنیدا  /، به لام تا ئێستا لای هه موان ته نهائه م وێنایه هه یه، که درۆن بۆ کاری کوشتن و  تیرۆو  وە  ویران کردن به کار دێت.

. له شه ڕی نێوان رووسیاو ئۆکرانیا ، ته نها چه کێک  که به کاردیت وە ک ئامرازی تیرۆری شه ر درۆنه ، که هه رد وولایه نی شه ڕ  به کاری دینن نه ک هه ر دژی سەرباز ودامه زراوەی سەربازییه کتر  به لکو دژی دامه زراوەی مه ددەنییه کتریش له وانه ویست گه کانی به رهه م هینانی وەزی ناوکی ،که ئه مه ش بۆ خۆی نه ک هه ر هه رە شه یه بۆ سەڕوسیایا ئۆکرانیا به ڵکو بۆ هه موو  ژینگهی مرۆڤایه تی .   

. له شه ڕی نێوان رووسیاو ئۆکرانیا ، ته نها چه کێک  که  زۆر ترین به کاردیت وە ک ئامرازی تیرۆری شه ر درۆنه ، که هه رد وولایه نی شه ڕ  به کاری دینن نه ک هه ر دژی سەرباز ودامه زراوەی سەربازییه کتر  به لکو دژی دامه زراوەی مه ددەنییه کتریش له وانه ویست گه کانی به رهه م هینانی وەزی ناوکی ،که ئه مه ش بۆ خۆی نه ک هه ر هه رە شه یه بۆ سەڕوسیایا ئۆکرانیا به ڵکو بۆ هه موو  ژینگهی مرۆڤایه تی .    ئه وەی جیگای تیرامانه ، به کارهێنانی درۆن له لایه ن روسیا و ئۆکرانیا  وە به تایبه ت  ئۆکڕانیا، درۆنه کان  دروست  کراوی تورکیاو ئێرانن، بۆ نمونه ئۆکڕانیا درۆنی تورکی به کاردێنێ دژی رووسیا وە  رووسیاش درۆنی ئێرانی به کاردێنێت دژی ئۆکڕانیا، که ئاماژه یه بۆ دوو وەڵات که تۆمات بارن به پالپشتی کردنی تیرۆر، ئێستا  درۆن به کاردینن بۆ  تیرۆری لایه نی به رامبه ر له رووس و ئۆکران، وە هه روەها  وەک دوو هیزی رکابه ری میژووی هه ر یه که یان هاوکاری لایه نی د ژی ئه می تر ئه کات.     

به هۆی گه لێک هۆکار سیاسی  ،ئابووری ،هه تا ئیتنیکی و  ئایینی وە هه روەها گۆرانی ژینگهی ژیان و  دیمۆگرافی به هۆی گۆران له که ش و هه وادا، پێش بینی ئه کرێ کێشه ، به یه کا چوون وە شه ری گه رم زۆرتر بن له زۆر ناوچه ی جیهان ، بۆیه ش پیش بینی ئه کرێ که درۆن ببیته چه کی سەرەکی به کار هاتوو له م شه ڕوو به کا چوونانه چونکه به کار هێنانی ئاسانه وە تێچوونیشی که مه ، وە هه روەها   ئه شی به ئاسانی به کار بێن بۆ هه لگرتنی چه کی بایولۆجی وە  کیمیاوی . له به ر ئه وە   پێویست ئه کات له سەر ئاستی ناونه تە وەیی سنوریک بۆ به کار هینانی تیرۆری درۆن دابنریت  له ریگهی هه ندی رێنمای  وەیاساوە ،هه ر وەک چۆن له سه ر به کار هێنانی چه کی کیمیای  ، بایۆلۆجی وە ناوکی هه ندی ریساویاسا هه یه له سه ر دروست کردن و  به کار هینانیان. وە به کار هێنانی درۆن بۆ مه بسه ستی کوشتن و  هه رە شه وە  به ئامانج گرتنی دەمه زراوەی مه دەنی و  خزمه ت  گوزاری وە ک کاری تیرۆریستی مامله ییاسای له گه ڵا بکرێ .
 

کورد قوربانی ترین گه لی دنیایه که درۆن دژی به کار هاتوە له هه رچوار پارچه ی کوردوستان وە هه رە  شه یه له سەر ژیان و ئاسایشی گه لی کوردوستان  وە  دامه زراوە خزمه ت گوزاریه مه ددە نیه کان وە ئابووری و ژینگهییه کان.

له که مترین ماوەدا باشترین و  جوانترین و  بی گوناح ترین خه ڵکی کوردوساتن بونه ته  قوربانی  درۆنی وەلاتانی له یاسا به دەر و نا جیگیر rogue country  ،بۆیه پیوسته کورد داوای سنوردار کردن و به تیرۆر ناساندی به کار هێنانی درۆن بکات  له ناوەندە ناو  دە وڵه تیه کان تانه بێته قربانی هه میشهیی  بێ به رگری درۆن

سەرچاوە : سپی میدیا