مانی ڕەحیمی
گەورەترین کێشەی هاونیشتمانیانمان لە باشووی نیشتمان ئەوەیە کە تووشی پارانویا و وەهمی حوکمڕانی بوون.
یەکەم- وا دەزانن حکومەتی هەرێم دەزگایەکی حوکمڕانییە. لەڕاستیدا حوکمڕانی بە سەروەریی نەتەوەییەوە (Sovereignty) گرێدراوە و ئەوە بەغدایە کە خاوەنی سەروەرییە نەک هەولێر.
دووهەم- کورد پێی وایە چونکە چەند وەزیر و سەرۆک کۆمار و چەند نوێنەری لە دەسەڵاتی بەغدا هەیە بەشداری لە حوکمڕانیدا هەیە. لەڕاستیدا حوکمڕانی جیا لە سەروەریی گرێدراوی چەند فاکتۆری هێزی سەرەکین
١) سوپا کە بە هیچ شێوەیەک لە دەستی کورددا نییە،
٢) دەستور و دەزگای تەشریعی و دادگای فێدراڵ کە هەر لە دەستی کورددا نییە،
٣) ناوەندی دەرکردنی بڕیاری سیاسی واتە سەرۆکایەتی کابینەی وەزیران کە دیسان لە دەستی کورددا نییە،
٤) بەڕێوەبەرایەتی سامانە سرووشتییەکان کە هەر لە دەاتی کورددا نییە.
٥) دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کە دیسان وەک بڕیاردەرایەتی ئەو بەشەش لە دەستی کورددا نییە هەر چەند وەزیریش کورد بێت.
کورد ناتوانێت هیچ چارەیەک بۆ دۆخی خۆی بکات هەتا بەسەر ئەو وەهمەدا سەرنەکەوێت. کاتێک کورد لەگەڵ ئەو جەبری ڕووبەڕوو دەبێتەوە کە لە ئێراقدا بمێنێتەوە، بڕیاردەی سەروکی بێت لە هەر پێنجیاندا و پایتەختیش لە بەغداوە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر و زمانی فەرمی یەکەمیش ببێت بە زمانی کوردی و لە هەموو خوێندنگاکانی ئیراق بوترێتەوە. مەرجی بەشێک لە ئێراق بوون دەبێ زۆر گران بێت. کورد دەبێت هەم داوای دەوڵەت (State) و هەم دەسەڵاتی(Government) لە ئێراق بکات ئەگەر عەرەب هێندەی چارەی کوردی دەوێت کە هەر بەشێک بمێنێت لە ئێراق. هەرزانکردنی ئەو مەرجە بۆ هەبوونی دەزگایەکی ئیداری خۆجێییە (KRG)، و چەند پۆستی بێکەڵک لە بەغدا گەمەکردنە بە چارەنووسی نەتەوەیی کورد. ساویلکەیی سیاسی دەبێ کۆتایی پێ بێت!