وته‌بێژى کاروباری دەرەوەی (هاوپەیمانی سەوز ـ سور)ى دانیماركى له‌سه‌ر كهیسهكهى شێروان شێروانى هاتهدهنگو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویسته ورده‌كاریی ئه‌و كه‌یسه بۆ ڕاى گشتى ڕون بكرێته‌وه‌و خودى وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمیش بێده‌نگ نه‌بێت".
پێرتو ماخ وتەبێژی کاروباری دەرەوەی (هاوپەیمانی سەوز ـ سور) دانیماركى لەڕێگەی لیژنەی کاروباری دەرەوەوە وه‌زاره‌تى دەرەوەی وڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌ڵوێستى هاوپهیمانێتیهكهى ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت بهكهیسهكهى شێروان شێروانىو ڕایگه‌یاند، "ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ڕێزگرتن له‌ئازادى ڕادهربڕینو ئازادیه بنه‌ڕه‌تیه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌یه".
وتوشیهتى، "كاردانه‌وه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم لهمدواییەدا دژى چالاکوانانى مافی مرۆڤ‌و به‌تایبه‌ت ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی‌و دەستێوەردانەکانی دیکە دژی مافەکانی مرۆڤ، به‌ته‌واوى ئێمه‌ى نیگهرانكردوهو حكومه‌تى دانیماركیش كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له‌ئازادى ڕاده‌ربڕین بكات‌و هانى هه‌موان بدات ڕێز له‌مافه‌كانى مرۆڤ بگرن‌و یاسا سه‌روه‌ر بێت".
ده‌شڵێت، "به‌ته‌واوى نیگه‌رانین له‌وه‌ى به‌رامبه‌ر شێروان شێروانى ڕویداوه‌و داواده‌كه‌ین ئه‌و كه‌یسه به‌لاڕێدا نهبرێتو ڕێز له‌مافه‌كانى مرۆڤ‌و ئازادیه‌كان بگیرێت".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "(هاوپەیمانی سەوز ـ سور) لەپەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەستپێشخەری دەکات بۆ ئەوەی جۆزێپ بۆرێل نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوەو سیاسەتی ئاسایش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسەبکات سەبارەت بەبژاردەکانی کرداری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاریگەری لەسەر دۆخی مەترسیدار لەناوچە هه‌رێمى كوردستان".
سەرچاوە : شارپرێس