دادوەری ئەمریکی و دز و دادپەروەری تاوانکاری

ئەو بڕیارەی لەلایەن دادوەرێکەوە دەرچووە لەسەر کوڕێکی تەمەن 15 ساڵ کە لە کردەوەی دزیکردن لە فرۆشگایەک لە ئەمریکا گیرا، وە لەکاتی هەوڵی هەڵهاتندا یەکێک لە ڕەفەکانی شکاندووە..!
دوای بیستنی وردەکاری ڕووداوەکە، دادوەر پرسیاری لە کوڕەکە کرد؛

"بەڕاستی شتێکت دزی؟ نان و پەنیرت دزی و ڕەفەیەکت شکاند؟"

کوڕەکە سەری کز کردبووبە شەرمەوە وەڵامی دایەوە:

بەڵێ.

دادوەر: "بۆ دزیت کرد؟"، نازانی دزی کارێکی نایاساییە؟

کوڕ: "دەزانم کارێکی نەخوازراوە"، " بەڵام پێویستم پێی بوو".

دادوەر: نەتدەتوانی لە جیاتی دزینی بیکڕیت؟

کوڕ: پارەم نەبوو.

دادوەر: دەکرا داوای پارە لە دایک و باوکت بکردایە.

كوڕ: من تەنها دایكم هەیە كە نەخۆشە و لەسەر جێگایە و هیچ كارێكی نییە.. لە پێناوی ئەودا نان و پەنیرم دزی.

دادوەر: ئەی تۆ... هیچ  کارناکەیت؟ کارت نیە؟

کوڕ: کاری شتنی ئۆتۆمبێلم دەکرد. من ڕۆژێک پشووم وەرگرت بۆ یارمەتیدانی دایکم، هەر بۆیە لە کارەکەم دەریان کردم.

دوای کۆتایی هاتنی گفتوگۆ لەگەڵ کوڕەکە، دادوەر بڕیارەکەی ڕاگەیاند:

ئاماژەی بەوەشکرد، “دزیکردن بەتایبەتی دزینی نان تاوانێکی زۆر شەرمەزارانەیە.

بەڵام هەموومان بەرپرسیارین لەم تاوانی دزییە. ئەمڕۆ هەرکەسێک لەم ژوورەدا ئامادەبووە ،

بە خۆشمەوە بەرپرسیارین لەم تاوانی دزییە.

بەم شێوەیە، هەموو ئامادەبووان، هەر کەسێک (دە) دۆلار سزا دەکرێت، کەسیش بەبێ ئەوەی (دە) دۆلارەکە بدات، هۆڵەکە بەجێناهێڵێت”.

دادوەر لە گیرفانیدا  10 دۆلاری دەرهێنا و قەڵەمەکەی هەڵگرت و دەستی کرد بە نووسین:

ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لەوەش فەرمانی سزادانی هەزار دۆلارم بۆ خاوەن دوکانەکە کرد کە کوڕە برسییەکەی گەیاندە پۆلیس، ئەگەر لە یەک کاتژمێردا سزاکە نەدرێت، دوکانەکە بە داخراویی دەمێنێتەوە".

هه‌موو كه‌سی ناو هۆڵه‌كه‌ داوای لێبوردنیان له‌ كوڕه‌كه‌ كرد و ته‌واوی پارەی کۆکراوەیان پێدا. دادوەر لە هۆڵی دادگا هاتە دەرەوە، کەهەوڵی ئەدا فرمێسکەکانی بشارێتەوە.
دوای ئەوەی ئامادەبووان گوێیان لە بڕیارەکەی دادوەر بوو، هەمویان فرمێسکی بەخوڕ لەچاوەکانیان دەڕژا.

ئەو دادوەرە دەشڵێت: (“کاتێک کەسێک دەگیرێ بەتاوانی نان دزین، پێویستە هەموو کۆمەڵگای ئەم وڵاتە بە دەزگاکانی دەوڵەتیشەوە شەرم بکەن” چونکە بەشدارن لەم تاوانە).