بێگومان پێشكه‌وتن و داهێنان، له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، به‌ری خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه و تێكۆشانی مرۆڤه. گه‌لی جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندی له مرۆڤدا هه‌ن، وایان كردووه توانای داهێنان و رێكخستنی ژیانی خۆی هـه‌بێت و له ژینگه تێبگات. بتوانێت كه‌لتورێكی ره‌وشتی و مادی و زانیاریی گشتی و زانستی زانیاری بنیات بنێت، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی پراكتیزه‌كردن له‌سه‌رجه‌م ئه‌م كارانه‌دا. له‌نێو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌دا تایبه‌تمه‌ندی خه‌یاڵه، كه بریتییه له بنیاتنانی هزری نوێ له بابه‌ته هه‌بووه‌كان. ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی كه خه‌یاڵ (فانتازیا) له ژیـانی مرۆڤدا هه‌یه‌تی، هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه جێگه‌ی گرنگی پێدانی مرۆڤ بووه. گرنگی به رۆشنبیریی گشتی و فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب و هـونه‌ر و زانسته مرۆییه‌كان داوه، له‌وانه‌ش زانستی په‌روه‌رده.
هێشتا هه‌ر خه‌یاڵ جێگه‌ی گرنگی پێدانه به هه‌موو ئه‌و لقه زانستییانه. هه‌ر لـقـێكیشی چوارچێوه‌ی ئاماژه‌یی خۆی هه‌یه، له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دیاردانه‌دا.
خه‌یاڵی داهێنه‌رانه پاڵپشتێكی به‌هـێزه
خه‌یاڵ ئه‌و رووداو و بابه‌ت و بیرۆكانه‌یه، كه له نێو ئه‌قڵی مرۆڤدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌م خه‌یاڵانه ده‌یباته جـیهانێكی دیكه‌وه، له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانێت كـۆنترۆڵی ژیانی بكات و رووبه‌ڕووی ئه‌و رووداو و كارانه بێته‌وه كه دێنه رێی. به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستێك هه‌بێت رێی پێبگریت و رایبگرێت. خه‌یاڵ بـه‌وه‌ش پێناسه ده‌كرێت كه كردارێكی ئه‌قڵی زانستییه. خه‌یاڵی داهێنه‌رانه پاڵپشتێكی به‌هـێزه بۆ داهێنان و گونجاندن له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا. به شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌یاڵ به‌وه پێناسه ده‌كرێـت كه بریتییه له توانای ئه‌قڵی بۆ تاقیكردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی تازه و بنیاتنان و پـێكهوهنان. بیرمه‌ندان و رهخـنهگران و نـووسه‌ران، له پـێـناسهكردن و راڤه‌كردن و دیاریكردنی چه‌مكی وشه‌ی "خه‌یاڵ" دا، ناكۆكن و هاوڕانین، هۆی مشـتومڕیشیان، ئه‌وه‌یه خه‌یاڵ زاراوه‌ی دركردنه، به‌پێی ناوه‌ڕۆكه‌كان و تیـۆره زانستییه‌كان، چه‌ندین واتا دیاری ده‌كات. به‌ڵام هه‌موویان له‌باره‌ی گرنگی خه‌یاڵ له‌ئه‌ده‌بدا هاوڕان.
(ئه‌فلاتوون) یه‌كه‌م كه‌سبوو، كه له ئه‌ده‌بدا گرنگی به خه‌یاڵدا. وای ده‌بینی كه شاعیر خه‌یاڵ به‌كارده‌هێنێت، داهێنه‌ره و سروشی خوایی هه‌یه.
(ئه‌رستۆ)ش ده‌ڵێت:"خه‌یاڵ بریتییه له‌و پرۆسه‌یه‌ی كه له میانهیـهوه وێنه‌یه‌كی زینی دهنوێـنیت."
خه‌یاڵ له هه‌موو كات و سه‌رده‌مێكدا، توخمێكی هاوبه‌شی گرنگه له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان و بواره‌كانی ژیاندا.
(ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین) ده‌ڵێت:"خه‌یاڵ گرنگتره له زانین". زۆرجار زانین سنوورداره به‌و شتانه‌ی كه هه‌یه. به‌ڵام خه‌یاڵ چهمكـێكه، سنوور و لـۆژیكی تێـدا نییه. لـۆژیك له ئهلـفـهوه بـۆ یایه، خهیاڵیـش ده‌تباته هه‌ر شوێـنێك كه ده‌ته‌وێت. نه بازگه‌ی لێ هه‌یه و نه پاسپۆرتـیشی ده‌وێت. هه‌ر به‌خه‌یاڵیش ئاینده‌یه‌كی دڵخواز بنیات ده‌نێیت.
(كارل ماركس) ده‌ڵێت:"ئه‌وه‌ی خه‌یاڵی نه‌بێت، باڵیشی نییه" بۆیه له‌و كه‌سه هه‌ژارتر نیـیه كه له خه‌یاڵدا هه‌ژاره. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، وه‌كو ئه‌نیشـتاین ده‌ڵێت:" راستی هه‌میشه له خه‌یاڵ سه‌یرتره".
شاعـیری ئینگـلیزی (كریستۆڤـهر) ده‌ڵێـت:"یه‌كه‌م توانا كه پێـویسته گرنگی پێـبده‌ین، پێش ئه‌وه‌ی ژه‌نگ بگرێت، خه‌یاڵه. ئه‌وه خه‌یاڵه وامان لێده‌كات، كه هه‌موو رۆژێك به تازه‌یی له جیهان بـڕوانین".
پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین جیاوازییه‌كی زۆر له پله‌ی خه‌یـاڵ له نێوان خـهڵكیدا هـه‌یه. هـه‌یه خه‌یاڵ تـیژه، هه‌یه خه‌یاڵ ناوهندییـه، هه‌شه خه‌یاڵ كـزه.
خه‌یاڵ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له یارمه‌تیدانی منداڵان، بۆ تێگه‌یـشتن له جیهانی ده‌وروبه‌ریان و بۆ گوزارشتكردن له خۆیان. خه‌یاڵ به‌شێكه له چالاكییه‌كانی رۆژانه‌ی منداڵان. گه‌ر شتێك هه‌بێت منداڵان تێیدا سه‌ركه‌وتووبن، ئه‌وا توانـای خه‌یاڵ و دروستكردنی جیهانی تایبه‌تی خۆیانه. له هه‌مووی گرنگتر منداڵان، خه‌یاڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕان به‌دوای زانیاری و بیرۆكه‌ی نوێ‌دا به‌كارده‌هێنن. بۆ نموونه كه سه‌ردانی رووبارێـك ده‌كه‌ن، ده‌كرێت بـبـێـته هـۆی خه‌یاڵ لـه ژیان له‌ناو ئاودا.
خه‌یاڵ له منداڵانـدا، یه‌كێكه له‌و شته بهسوودانـهی كه یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی منداڵان ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی.
زۆرێك له بیرۆكه و یارییەکانیان له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌یاڵ پێكهاتوون
هه‌ر له ساڵانی یه‌كه‌می ژیانی منداڵاندا، خه‌یاڵ جـێگهیهكی گه‌وره له چالاكـییهكانی ئه‌قڵی منداڵان پڕده‌كاته‌وه. زۆرێك له بیرۆكه و یاری و هیواكانیان، له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌یاڵ پێكهاتوون. خه‌یاڵیش له دوو فاكته‌ر پێكدێت یه‌كێكیان (ده‌ره‌كییه) ده‌وروبه‌ری منداڵان. ئه‌وی دیكه‌یان (ناوه‌كییه) تێڕوانینیان ده‌ره‌باره‌ی جیهان. خه‌یاڵ بوارێكی گرنگه و ورووژێنه‌ره له گه‌شه‌كردنی منداڵاندا. هه‌موو منداڵێك ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه په‌ره بهداهێـنان و خه‌یاڵی بدات.
منداڵان له رێگه‌ی خه‌یاڵه‌وه، ده‌توانن به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی كات و شـوێن و ئه‌سته‌مدا بازبده‌ن و سنووری هـێزه‌كانی خۆیان تێپهڕێـنن و ده‌ستیان بۆ ئه‌وشتانه درێـژ بكه‌ن و په‌ره‌یان پێبده‌ن، كه له راستییدا ناتوانـن به ده‌ستیان بهێنن. بۆ نموونه منداڵان، به‌خه‌یاڵ، له رێی رۆكێتێكی كارتۆنییهوه، یا به‌سواری پێنووسێك، ده‌چـنه سه‌ر مانگ و هه‌ساره‌كان. به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه‌یان پێناكرێت. هه‌روه‌ها له رێگه‌ی خه‌یاڵه‌وه، منداڵان ده‌توانن به‌سه‌ر سه‌ختییه‌كانی ژیانی رۆژانـه‌دا زاڵـبن و ئاواته‌كانیان بهدهستبهـێنن. به‌رده‌وامیـش به دوای هه‌مـوو شتـێكـدا ده‌گـه‌ڕێن كه تازه و به‌سوودبن. به‌م شـێوه‌یه گه‌شه‌یه‌كی گـشـتگیر و ته‌واو و هاوسه‌نگ به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن.
خه‌یاڵی وه‌همی، له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی منداڵاندا، یارمه‌تیان ده‌دات، كه گرنگی به ئاژه‌ڵ و باڵنده و شته بێ گیانه‌كان بده‌ن. خه‌یاڵ ده‌یانباته جیهانێكی ئه‌فسانه‌یی ئه‌فسووناوی و سهرنجـڕاكێش. له‌م قۆناغه‌دا، منداڵان خۆشباوه‌ڕن و باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه، كـه ئاژه‌ڵ و بـاڵنده و داروبه‌رد و هه‌ر هه‌موو شته‌كان، زمان ده‌زانن و ده‌توانن به كوردی بدوین، ده‌توان گوێ‌بگرن، دڵخۆشبن، پێكهنـن، هه‌ڵپه‌ڕن، بڕۆن، چاكه و خراپه بكه‌ن، یارمه‌تی بده‌ن...هتد.
منداڵان له نێوان سێ و پـێـنج ساڵیدا، خه‌یاڵ تیژن. به‌ڵام ئه‌م خه‌یاڵه‌یان له‌ناو ئه‌و ژینگه ته‌سكه‌ی تێیدا ده‌ژین سنوورداره. له‌م قۆنـاغهدا خه‌یاڵی منداڵان، رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له گهشـهكردنیاندا. چونكه خه‌یاڵ رێگه‌یه‌كه بۆ رێـكخـستنی به‌شێكی زۆری چالاكییهكانیانیان. بنه‌مایه‌كیشه بۆ راهێـنانی توانا جـووڵهییهكانیان و چالاكردنی چالاكییه‌كانی دیكه‌یان.
منداڵانی نێوان شه‌ش و هه‌شت و نۆ ساڵان، خه‌یاڵه‌كانیان له‌بازنه‌ی سنوورداری ژینگه تێپه‌ڕیوه. به‌م رۆڵه‌ش له رۆڵه‌كانی گه‌شه‌كردنی خه‌یاڵی منداڵان، ده‌وترێـت رۆڵی خه‌یاڵی ئازاد، كه تـێیدا تامه‌زرۆی ئه‌و وێـنه زه‌یـنیـیه ئاڵۆزانـهن كه بۆیان دهكـێشن، یا به‌خه‌یاڵی خۆیان دروستیان ده‌كه‌ن. بۆیه ئاره‌زووی چـیرۆك و شیعر و په‌خشان و شانۆ و گه‌لێك بابه‌تی تر ده‌كه‌ن.
منداڵان تا ته‌مه‌نی دوانزه ساڵان، ده‌چنه قۆنـاغ و رۆڵـێكی تره‌وه. كه له راستییه‌وه نزیكه. بایهخـێكی زۆر به راستی ده‌ده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی كه واز له خه‌یاڵ كردن بهـێنن. خه‌یاڵ له‌م قۆناغه‌دا، به زۆری له‌سه‌ر بنه‌مای وێنه‌ی بینراوه. له دوای ئـه‌وه، منداڵان مه‌یلیان به‌ره‌و خه‌یاڵی ئهبستراكی"موجه‌ره‌د" هه‌یه. له‌سه‌ر بنه‌مای هێما و پێكهێنانی بیرۆكه‌كان بنیات ده‌نرێن.
به‌و پێیه‌ی ئـه‌ده‌ب وێناكردنێكی خه‌یاڵییه بۆ ژیان و هزر و هه‌ست و سـۆز، له میانه‌ی پێكهاته‌ی زمانه‌وانییه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه سنووری خه‌یاڵ له ئه‌ده‌بدا، به ئه‌ده‌بی منداڵانـیشهوه به‌رزه. زۆر جاریش رێژه‌ی خه‌یاڵ له ئه‌ده‌بی منداڵاندا به‌هۆی په‌یوه‌ندیی به‌هێزی خه‌یاڵ به ژیانی ئه‌قڵی منداڵانه‌وه، زیاد ده‌كات.
ده‌كرێـت خه‌یاڵی مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی ئه‌ده‌ب بێت، بـه ئه‌ده‌بی منداڵانـیـشهوه. كه‌واته هه‌موو به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی ده‌بێت هه‌ڵگری وێناكردنی خه‌یاڵی بێـت، ته‌نانه‌ت ئه‌و ژانره ئهدهبـیانهش كه به‌راستی (ریالیستی) ناوده‌برێن، دوورنین له خه‌یاڵ. چونكه وێناگرتنێكی فۆتۆگرافی نین.
ئه‌ده‌بی منداڵان، كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می هونه‌رییه، پێشكه‌ش به منداڵان ده‌كرێت. كه تایبه‌تمه‌ندی و پێداویستی و ئاستی گه‌شه‌كردنیان له‌به‌رچاو ده‌گرن. واته له مانا گشتییه‌كه‌یدا، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه ده‌گرێته‌وه كه پێشكه‌ش به منداڵان ده‌كرێن. كه مانا و بیرۆكه و هـهستهكان به‌رجه‌سته‌ده‌كه‌ن.
گومان له‌وه‌دا نییه، كه خه‌یاڵ رۆڵێكی گرنگ ده‌گـێڕێت له هه‌موو ژانره‌كانی ئه‌ده‌بی منداڵان، وه‌ك چیرۆك و شیعر و په‌خشان و شانۆ، ئۆپه‌رێت، رۆمان، كه پڕن له فانتازیا، هه‌موو ئـه‌و شتانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ده‌بی منداڵانه‌وه هه‌یه. كه‌واته خه‌یاڵ پێـویستییهكی گرنگی ئهدهبـیاتی منداڵانـه.
لێره‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێـت، كه پێویستی و تایبه‌تمه‌نـدیی یه‌كه‌می نووسه‌رانی ژانره‌كانی ئه‌ده‌بی منداڵان، توانای خه‌یاڵه. له سایه‌ی خه‌یاڵ و زماندا، بابه‌ته نـووسراوهكانیان بۆ منداڵان ده‌ڕازێننه‌وه.
هه‌موومان به‌شێكی زۆری ئه‌و چیرۆكانه‌مان له یادماوه، كه به‌منداڵی بۆیان گێڕاینه‌وه یا خۆمـان خوێندمانه‌وه، كه له منداڵی‌دا هۆگریان بـووین. خه‌یاڵ هۆیه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م هۆگریی و له یادمانهوهیه.
یهكـێك له تایبـهتمهندییـه هه‌ره گرنگه‌كانی چیرۆكی منداڵان خه‌یاڵه. كه رۆڵـێكی سه‌ره‌كیی له چیرۆكی منداڵانـدا هه‌یه. ئه‌وه خه‌یاڵه منداڵانه بۆ چیرۆكه‌كان رادهكـێشێت.
پێویستیشه كتێبه‌كانی منداڵان، له خه‌یاڵی ترسناك و تۆقـێنهر و له كاری له تـوانابهدهر پاك بكرێنـهوه. تێكه‌ڵاوی چه‌مكه‌كان و تێكه‌ڵكردنی راستیش له‌گـه‌ڵ خه‌یاڵدا له چـیرۆكی منداڵاندا، نابێت ببنه هۆی جۆرێك لهسهرلێـشێواندنی منداڵان.
ره‌زا شوان
سەرچاوە: knwe