خەڵاتی زێڕینی بلەپێشکەشی 10 کەس کرا

 

 

سۆران حوسێن

 

رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە

 

 

رووداو دیجیتاڵ

خەڵاتی زێڕینی بلە لە شاری سلێمانی پێشکەشی 10 کەس کرا، لەنێویاندا هونەرمەند ناسری رەزازی.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نیسانی 2024 لە رێوڕەسمێکدا لە شاری سلێمانی، 18یەمین خەڵاتی زێڕینی بلە دابەشکرا.

ئەو کەسانەی ئەم ساڵ خەڵاتی زێڕینی بلەیان وەرگرت ئەمانەی خوارەوەن:

- ناسر رەزازی، لەپێناو خزمەتکردنی بە هونەری کوردی.

- ئیبراهیم ئەمین باڵدار، لە پێناو دانانی ئەلف و بێی کوردی و خزمەت بە بواری پەروەردە.

- عەلی ئەکبەری مواردی لە پێناو خزمەت بە میوزیکی کوردی.

- د. ئەختەر نەجمەدین لە پێناو خزمەتکردن بە نەخۆشانی شێرپەنجە.

- خالید جاف کە بە بەڵگەنامە کوردستانیبوونی کەرکووکی سەلماندووە.

- د. شێرکۆ عەبدوڵڵا، لەپێناو خزمەتی وەکو نووسەر لە بواری تەنزدا.

- سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی لەپێناو خزمەتکردنی بە هونەری کوردی.

- د. جوان حەمی، لەپێناو خزمەتکردنی بە بریندارانی شەڕی داعش، بەتایبەت لە رۆژئاوای کوردستان.

- فەیم محەممەد ئەمین ناسراو بە حاجی فەهیم کە 52 کەس لە بنەماڵەکەی ئەنفال بوون.

- عەلی بەدرخان، دەرهێنەری سینەما و نەوەی بەدرخانەکان، لەپێناو خزمەتکردنیان بە رۆژنامەڤانیی رۆشنبیریی کورد.

خەڵاتی بلە لەلایەن رێکخراوی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەدرێت؛ رێکخراوەکە لە ساڵی 2001 دامەزراوە.

خەڵاتەکە دەدرێت بە کۆمەڵێک کەسایەتیی دیار لە چوار پارچەی کوردستان و دۆستانی کورد کە جێگەی دەستیان ھەبووبێت لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و دۆزی کورد.

ئیبراھیم ئەحمەد، سیاسەتمەداری باشووری کوردستان، لە تەمەنی 86 ساڵیدا و لە 08-04-2000 لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆچی دواییکرد و دواتر تەرمەکەی هێندرایەوە کوردستان و لە شاری سلێمانی بەخاکسپێردرا.

سەرچاوە : ڕووداو