https://www.instagram.com/reel/C2ar6L9LAZj/?igsh=MXJwYjV2cnA2em9vaA==
دانیشتووان و هاوڵاتییانی بەڕێزی شاری سلێمانی و دەوروبەری، هەڵەبجەی شەهید ، دەڤەری ڕاپەڕین، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی
بانگهێشتی سەرجەم چین و توێژەکان، کاسبکاران و فەرمانبەران و حیزب و لایەنە سیاسیەکان دەکەن، بەشداربن لە خۆپیشاندانێکی فراوان بۆ ئیدانەکردنی دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ سەر هەولیری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٢٠٢٤/١/٢٣ کاتژمێر ١١ـی سەر لە بەیانی
* سلێمانی - پارکی نالی تەنیشت کتێبخانەی گشتیی سلێمانی
* هەڵەبجە - بەردەم پەیکەری عومەری خاوەر بەرەو باخی گشتی هەڵەبجە
* ڕانیە - پارکی دەروازە بۆ بەردەم ئیدارەی سەربەخۆی ڕانیە