خۆزگە بە دڵە گەورەکان..

 

 

 

دیالۆگی نیشتمان 

 

 

خۆزگە گشتمان تێدەگەیشتین...

کە هەموو پەیوەندییەکانی نێوان مرۆڤەکان  بۆ ئاسوودەیی و بەزەیی وئاسانکاری یەکتر دروست بوون..
ئێمە بۆ ئەوە دروست نەبوین کە پاکانەبکەین تانیەتی باشمان بسەلمێنین.

ئێمە بۆ ئەوەدروست نەبوین تا هەوڵی زاڵبوون بەسەر یەکتردا بدەین لە کاتی ناکۆکیدا..
ئێمە بۆ ئەوە دروست نەبوین کە ڕۆژەکانمان لە سەنگەری پەیوەندییە سەختەکان بەرینەسەر..

ئێمە بۆ ئەوە دروست نەبوین کەگشت ژیانمان وەک مارگرمۆڵەبین لەخانەی تۆڵەدا خۆمان ماتدەین وبەدوای دەرفەتەوە بین ..

ئێمە بۆ ئەوە دروست نەبوین ژیانمان بە چەقبەستوویی لە گۆشەی وێرانکەری شک و گوماندا بەسەر بەرین..
ئێمە بۆ ئەوەدروست نەبووین بەچاویلکەی ڕەشەوە لەڕەنگی ئاسمان وباران و گوڵەکانی دەورمان بڕوانین ..


دەبێ چاک بزانین...

لە بەرامبەر گشت ئەم ڕەشایی وجەنجاڵیەدا قسەیەکی ڕاستگۆیانە ی بێ ڕتوش  کەلەناخی دڵەوە هەڵدەقوڵێ بەسە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکە..
ڕوویەکی گەش وڕازاوە بە بسکەی زەردەخەنەیەکی گەش ونیگایەکی سەلامەتی ترس لە دڵەکان لادەبات..


دەبێ فریای خۆمان بکەوین ...

تاژیانمان هەروا بەفیڕۆ نەڕوات ولەتەمومژی دڵەڕاوکێ وترسا  بەسەر نەچێت .. 

ئەبێت پەیوەندییەکانمان  تیشکی ئەودڵانەبن کە هەردەم ویستگەو شوێنی پشوودانێکی ئارامن بۆدڵە شکاو وماندووەکان نەوەک  سەختیان لێبگوزەرێ  ..

سەرسامبە بەگەورەیی  ئەودڵەشکاوانەی ئارامی دڵەکان ڕادەگرن،تاچیتر نەشکێن..!