موكریان، به‌تایبه‌ت شاری مه‌هاباد ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كوردستانه كه خاوه‌نی جوگرافیایه‌كی به‌رینه و زه‌وییه‌كی به پیت و به‌ره‌كه‌ته، هاوكات ناوچه‌یه‌كی پڕ له رووداوی مێژووییه، له رۆژگاری ده‌سه‌ڵاتدارێتی قه‌ڵای دمدمه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ناوچه‌ی موكریان شوێنێكه پڕ له رووداوی سیاسی بووه. گه‌لێك سه‌ختی و ناخۆشی و به‌سه‌رهاتی تاڵ و رووداوی خوێناوی به‌خۆوه بینیوه. مه‌هاباد شارێكه پڕ له چیرۆكی راسته‌قینه‌ی به‌رخۆدان و شۆڕش، هه‌زار رۆژی خوێناوی هه‌یه، له‌شه‌ڕی عرووس و عوسمانی تاوه‌كو ئه‌مڕۆ گه‌لێك رووداوی سه‌یری بینیوه. مه‌هاباد شاری شۆڕش و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات بووه، پێگه‌یه‌كی گرنگ بووه بۆ شۆڕش و بۆ رۆشنبیرانی كوردستان. ئه‌م شاره كه گه‌لێك ده‌ورانی دیوه، شه‌ڕی عرووس و عوسمانی دیوه و دێوه‌زمه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه كوشتاری زۆریان تێدا كردووه. شاری یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی كوردی و خاوه‌نی شانازی كۆماره، شاری به‌یت بێژ و حه‌یرانه، شاری فه‌رهه‌نگ و زمان و ئه‌ده‌بیاته شیاوی ئه‌وه‌یه نه‌ك كتێبێك چه‌ندین كتێبی له‌باره‌وه ئاماده بكرێ. ئه‌م هونه‌ره له نووسین له زۆر وڵات‌دا هه‌یه، نووسینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی چیرۆكی شار و كه‌سایه‌تییه‌كانی، چیرۆكی میللی گه‌ڕه‌ك و بازاڕه‌كانی شار.
ئه‌م كتێبه، په‌نجه‌مۆر، ده‌لاقه‌یه‌ك به‌ره‌و مێژووی زاره‌كی مه‌هابادی سه‌ده‌ی بیسته‌می زاینی. یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی كه باسی شاری مه‌هاباد ده‌كات. ئاوڕدانه‌وه‌یه له مێژووی شاره‌كه و كه‌سایه‌تییه‌كانی. باسوخواسی لافاوی سروشتی و رووداوی خوێناوی داگیركه‌رانی عوسمانی و عرووس. چیرۆكی ژیان له‌و شاره‌دا، شارێكی كوردی به كه‌مینه‌یه‌كی جوله‌كه و ئه‌رمه‌نییه‌وه. شاری به‌یت و حه‌یران، شاری بداغ سوڵتان... نووسه‌ری ئه‌م كتێبه هاشم سه‌لیمی چیركی كه‌سایه‌تییه‌كانی شاره‌كه و كار و پیشه‌یان ده‌گێڕێته‌وه، باس له یه‌كه‌م ده‌رمانخانه و یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه و یه‌كه‌م قوتابخانه و... ده‌كات له شاره‌كه‌دا، كه چۆن چێ بوون و كێ بوون ئه‌وانه‌ی رۆڵیان هه‌بووه له بنیات نان و گه‌شه‌ی رۆشنبیریی و رۆحی كوردایه‌تی له‌و شاره‌دا. چیرۆكی ژنانی ئازای شار و به‌شداری له رێپێوانی ناڕه‌زایی ده‌كات. كه ئه‌و عه‌یامه ژنان رۆڵی گرنگیان هه‌بووه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خانمان و داكۆكی كه‌ری مافه‌كانیان بوون. كتێبه‌كه باسوخواسی ته‌واویی كایه‌كانی ژیانی شاره‌كه ده‌كات. پیاوان و ژانانی ناودار و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی مه‌هاباد ده‌كات. مه‌لا و پزیشك و مامۆستا و... ئه‌و مامۆستا ژنانه‌ی كه یه‌كه‌م جار وه‌كو مامۆستای ژن وانه‌یان گوتوه‌ته‌وه. به‌گشتی گه‌شتێكه به مێژووی مه‌هاباد دا. باسی بازاڕ و كه‌سابه‌تی خه‌ڵكی ده‌كات. خه‌ڵكی شار و چینه‌كانی كوردهواری كێ بوون و كاریان چی بووه و پێگه‌یان چی بووه... كاسپی جوله‌كه چی بووه؟ ئه‌رمه‌نه‌كان چی‌یان كردووه؟ مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی موسڵمان له‌ته‌ك ئه‌رمه‌نی و جوله‌كه چۆن بووه... سه‌رانسه‌ر ئه‌م كتێبه قه‌باره ئه‌ستووره ئه‌و چیرۆكانه ده‌گێڕێته‌وه.
په‌نجه‌مۆر، ده‌لاقه‌یه‌ك به‌ره‌و مێژووی زاره‌كی مه‌هابادی سه‌ده‌ی بیسته‌می زاینی، ئاماده‌كردن و نووسینی هاشم سه‌لیمییه. له‌بڵاوكراوه‌كانی خانه‌ی موكریانه. ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه له كۆمه‌ڵێك بابه‌ت پێكهاتووه. له‌وانه یه‌كه‌مین مامۆستایانی ژن، متینگی باغی مكاییل، سێڵاوی مه‌هاباد، ئاغا میرزا حاجی قادرۆڤ، یه‌كه‌م تاجری مه‌هاباد. وهرههرام و شه‌ریف گابهگا. بیره‌وه‌رییه‌كانی كه‌ریم زه‌ند ده‌رباره‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و... چه‌ندین بابه‌تی دیكه كه هه‌موویان چیرۆك و به‌سه‌رهاتی شاری مه‌هابادن.
شه‌مێران عه‌لی
سەرچاوە: knwe