گروپی شانۆیی هاوار، خولێکی پەرەپێدانی شانۆیی بەناونیشانی “ئەکتەری بەئاگا” کردوەتەوە و ژمارەیەک لە شانۆکاران و ئارەزومەندانی بوارەکە بەشاداریان تیادا کردووە.
لە سەنتەری ڕۆشنبیری شاری کەرکوک، گروپی شانۆیی هاوار خولیکی پەرەپێدانی بوارەکەی بۆ گروپێک لە خوێندکاران و شانۆکاران و ئارەزومەندانی بوارەکە کردووەتەوە .
بەشداربووانی خولەکە بەگرنگیەوە باس لە سازدانی ئەم جۆرە خول و ۆرکشۆپانە دەکەن و محەمەد عەلی، یەکێک لەبەشداربووە ئارەزوومەندەکان دەڵێت: بە پێویستی دەزانین بایەخی زیاتر بدرێت بواری شانۆیی شارەکە، هەبوونی چالاکی وەها هەل و دەرفەت دەڕەخسێنێ بۆ گەنجان تا پەرە بەتوانا وبەهرە شاراوەکانیان بدەن.
نەژاد نەجم، سەرۆکی گروپی شانۆی هاوار لە بارەی خولەکەوە دەڵیت: نواندن بەوە نییە ڕیشت سپی بووە لە بوارەکەدا، بەڵکو پێویستە تۆ ئەکتەرێکی بەئاگابیت نەک ڕیش سپی بیت.
ڕاهێنەری خولەکە ئاماژەی بەوەشدا: لەکۆتایی خولەکەدا، نمایشێکی شانۆیی پێشکەش دەکرێت وەک بەرهەمی گروپی شانۆی هاوار.
سەرچاوە: rojnews