لە پێناو دەرخستنی تواناکانی ژنان لە سنوری گەرمەسێر ناوەندی رێکخراوە دیموکراتیەکانی یەکێتی لە خانەقین بە ئامادەبوونی هێرش حەبیب لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین و کەنعان سونزە لێپرسراوی ناوەندی رێکخراوە دیموکراتیەکان لە خانەقین و ھونەر دۆستانی ناوچەکە پێشانگایەکی شێوەکاری بە ناوی (من و تابلۆکانم ) بۆ هونەرمەندی شێوەکار زەینەب ئەرکەوازی رێکخست, کە تێدا زیاتر لە 50 تابلۆی هونەری نەمایش کرا.
سەرچاوە: pukmedia