خانمە نوسەر و رۆژنامەنوسی کورد نیاز عەبدوڵا، خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئازادی رۆژنامەوانیی پێبەخشرا و رایگەیاند، خەڵاتەکەم پێشکەشی چوار سیمبولی ئازادیخوازی كوردستان کرد.
رۆژی 16ی ئەم مانگە لە شاری نیویۆركی ئەمریکا لەلایەن كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ، خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئازادی رۆژنامەوانیی بە رۆژنامەنوس نیاز عەبدوڵا بەخشرا.
نیاز عەبدوڵا، نوسەر و رۆژنامەنوس بڵاویکردەوە، “خەڵاتەكەم پێشكەشكرد بە چوار سیمبولی ئازادیخوازی كوردستان، كە بریتین لە: زیندانیانی بادینان، ژینا ئەمینی، سەڵاحەددین دەمیرتاش و مەزڵوم عەبدی”.
پەیوەست بە کاری رۆژنامەنوسیی نیاز عەبدوڵا دەڵێت، “سەختی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم كاری رۆژنامەوانی هەرچەند زۆریش بن، دەكرێت وەربگێردڕێن بۆ ئازایەتی و بەردەوامی كاری زیاتر، بۆیە هەموو كۆڵنەدان و تێكۆشانێكی بەردەوام لەپێناو پاراستنی ئازادی رۆژنامەوانی و بنەماكانی دیموكراسی، بەرهەمدار دەبێت و دەكرێت ببێتە هۆی دروستكردنی گۆڕانكاری”.
سەرچاوە : ئێستا نیوز