خانمێکی کورد دەبێت بە یەکێک لە 100 خانمە کاریگەرەکانی ئەمساڵ لە جیهاندا.

 

 

بەسیمە عەبدولڕەحمان، کە  خانمێکی کوردە، دەبێت بە یەکێک لە 100 خانمە کاریگەرەکانی ئەمساڵ  لە جیهاندا.

ماڵپەری  BBC بەریتانی لیستی 100 خانمی ئیلهام بەخش و کاریگەری بۆ ساڵی 2023 لە جیهاندا بڵاوکردەوە، کە لەناو ئەو ١٠٠ ژنەدا، خانمێکی کوردیش هەیە.

بەسیمە عەبدولرەحمان، خانمێکی هەرێمی کوردستانە، لە ڕیزبەندیەکەدا وەک کەسێکی کاریگەر بۆ پاراستنی ژینگە و سەوزای ناوی هاتووە.

ئەم کچە کوردە،  ئەندازیاری بیناسازیە و بەڕێوبەر و جێبەجێکاری یەکەمین  کۆمپانیایە لە عێراق کە پەرە بە  ستانداردەکانی دروستکردنی باڵەخانە و ڕێژەی سەوزایی زۆر دەدات.

ساڵانە لیستی 100 خانمی کاریگەری جیهان بڵاودەکریتەوە، کە چەندین کەسایەتی جیهانی وەک میشێل ئۆباما، خانمی یەکەمی پێشووی ئەمریکا و ئەمەل کلۆنی، پارێزەری مای مرۆڤ، چەندین خانمی دیکەش لە پێشووتردا ناویان لەم لیستەدا هاتووە

سەرچاوە : سەنتەری میترۆ