حوکمی بێ نامووسەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵا

گوێی شەیتان کەڕ بێ و قەت خوا بەو ڕۆژە نەکات، ئەگەر یاخیبوونی هێزەکانی ڤاگنەر سەری بگرتایە، ئەلعان خەڵکی مۆسکۆ و دەڤەری سانت پیترسبۆرگ بە کۆستەر دەڕژانە سەر جادەکان و هاواریان ئەکرد:
قاپ و فەخفوری و چینی 
باوکی میلەت یەڤگینی
**
ئەی پۆتینی چنگ بەخوێن
بەسە شەڕی خۆتڕێن
**
ڤاگنەر ڕۆحی ڕوسیایە
پۆتین جاشی تورکیایە
**
لە چی توڕەن ڕووسەکان؟
حوکمی بێ نامووسەکان
**
پۆتینی زۆڵی جامباز
کوا داهاتی نەوت و غاز؟
**
کونجی و برمەو پاقلاوە
بڕۆن باوتان نەماوە
**
تاکو پۆتین بمێنێ
ئەم جەیشە ئەیقوچێنێ
*
مان مان مان ئەگرین
تا مل ئەشکێنێ پۆتین
*
کوشتەی ڤۆدگاو ساوەرین
فیداکاری ڤاگنەرین

 

سەرچاوە : سایتی درەو