جێگای پیاوە راستگۆکان کەمتر دەبێتەوە..

 

برزۆ ئیسماعیل مەنسور

 

 

ئیمپراتۆری گەورەی چین، داوای لە ژیرترین پیاوەکانی مەملەکەت کرد، کە ناوی( لاوتزۆ) بوو.

دەبێت پۆستی سەرۆکی دادوەری وەربگرێت.

بەڵام ئەو داوای لێبوردنی کرد.

گوتی: من شایستەی ئەم ئەرکە و ئەو پۆستە نیم. ئیمپراتۆر پێداگری کرد و سوربوو کە دەبێت ئەو پۆستە وەربگرێت.

وایان لێکدایەوە، حەکیم، یان پیاوێکی سادە و ساکارە یان زۆر خۆ بەزلزانە کە ئەو پۆستە گەورەیە رەتدەکاتەوە.

حەکیم چاری نەما، ملکەچی داواکەی ئیمپراتۆر بوو.

لە یەکەم دانیشتنی دادگادا تاوانێکی دزیکردنی هاتە بەردەم.

پیاوێکی دەوڵەمەند بانگەشەی ئەوەی کرد، کە پارەکەی لەلایەن پیاوێکی هەژارەوە، دزراوە.

جەنابی حاکم سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی مانگێك بەسەر هەردوکیان دەرکرد.

پیاوە دەوڵەمەندەکە شێت و هار بوو. داوای ڕوونکردنەوەی لە پیاوە ژیرەکە کرد.

حاکم گوتی: ئێمە حوکممان لەسەر دزەکەدا، چونکە دزییەکە بۆ ئێمە سەلمێندرا، کە ئەوە دزە.

حوکمان لەسەر تۆشدا، چونکە تۆ بەهۆی چاوچنۆکی و تەماحی خۆتەوە، پارەی زۆر زیاترت کۆکردەوە لەوەی کە پێویستت پێی بوو.

ئەوەش بووە هۆی زیادبوونی بڵاوبوونەوەی هەژاری لە وڵات.

پیاوە دەوڵەمەندەکە هیچ بژاردەیەکی تری نەما جگە لەوەی بچێتە لای ئیمپراتۆر و بۆی ڕوون بکاتەوە کە لە فەرمانڕەوایەکەی چی ڕوودەدات.

کابرای دەوڵەمەند بە ئمپراتۆری گوت: ئەم پیاوە دانایە ڕاستییەکان دەڵێت، بەڵام ئەگەر وا بڕوات، مەترسی بۆ هەموومان دروست دەکات.

پێشنیار دەکەم یەکسەر لە پۆستەکەی دووری بخەیتەوە.

ئیمپراتۆر هەستی بە مەترسییەکانی ئەو حاکمە کرد بۆ هەمووان، بۆیە یەکسەر دووری خستەوە.

جا، لەو وڵاتەی ئێمەش، لەو حاکمانە و کارمەندە باشانە و خەڵکە باشانەمان زۆرن.

بەڵام ئیمپراتۆرەکانی دەسەڵات پێش هەموان هەست بەمەترسی دەکەن لەسەر خۆیان، بۆیە دووریان دەخەنەوە.

چەندان پیاوی بەشەرەف و دەستپاک و داوێنپاک و دەمپاك، لەو وڵاتە بەرکەنار کراون و دەرکراون یان بەرشەق دراون، چونکە زەرەریان بۆ دەسەڵات هەیە.

بێدەنگی خەڵك لە دەسەڵات، ئەوەندەیتر هاری کردوون. وەکو مەڕ ئەو میللەتە لێدەخوڕن.

خۆشیان بە پیاوی شەریف و دەوڵەتمەدار دەزانن.

تاکە شت بەدەست خەڵکەوە مابێت، رووبەڕوو بوونەوەی ئەو دەسەڵاتدارانەیە.

کە هەتا دەوڵەمەندتر دەبن، چاوچنۆکتر و رەزیل تر و خوێنمژتر دەبن. بۆیە دەبێت رابگیرێن.

 

وەرمگێڕا و کورداندم..

وێنەکە خۆمم، پەناهەندەم، ساڵی ١٩٩١ لە وڵاتی چین- تیانمەین سکوێر (پەکین).

 

سەرچاوە : هاوڵاتی