·
کۆچ مامەند
وجعلنا بینکم مودة و رحمة
پیاو دوو جۆر هەیە. .
جۆرێک کە ڕێز لە هاوسەرەکەی دەگرێت و نازێکی زۆری پێدەدات و دەیکاتە منداڵێک کە لە ناو باخی گوڵە باخ و یاسمیندا وەک پەپولە دەفڕێت
وە جۆرێک کە ژنەکەی لە گەنجیدا وشک دەبێتەوە و سەد ساڵ تەمەنی زیاد دەبێت!
درۆیەکی گەورەیە کە دەڵێت ژن لە تەمەنێکی دیاریکراودا گوڵ دەکات و لە تەمەنێکی دیاریکراودا وشک دەبێتەوە..
ڕاستییەکە ئەوەیە ژن لەگەڵ پیاوێکی باشدا گوڵ دەکات، لەگەڵ پیاوێکی خراپیشدا وشک دەبێتەوە.
خەریکە سوێند بخۆم کە ماڵ نە بە جوانی ژن دروست ئەکرێ و نە بە پارەی مێرد.
ماڵ بەو ڕێزەی نێوانیان دروست دەکرێ کە لە ئەنجامی سۆز و بەزەیی هەر لایەنێکەوە بۆ ئەوی دیکە دروست دەبێت.
لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵان، جوانی ژنەکە نامێنێت، هێزی پیاوەکەش لاواز دەبێت
هیچ شتێک لە نێوانیاندا نامێنێتەوە جگە لە سۆز و ڕەحم و بەزەیی.
ژن بۆ پیاو ئەمانەتە
پیاو بۆ ئافرەت سەلامەتی
ئەگەر ون بوون ژیان نامێنێت.
لە کتێبی ژیانێک مانای هەیە
بەسوپاسەوە لەئاکاونتی فەیسبوکی خاتو کۆچ مامەندەوە وەرگیراوە.