جاشەکانی سەدامی دوێنێ وجاشەکانی مەسروربارزانی وئاکان فیدانی ئەمڕۆ..!

 

د.توانا

کاتی  سەدام حسێنی دکتاتۆر ، هەمیشە مامەڵەکانی تەک کورد شیعەکان،شیوعیەکان سیمای   نایاسایی وکڵاولەسەرنان وفێڵبازی پێوە دیاربوو،زۆرینەی کارەکانی لە ڕێککەوتنی 11ی ئازارتەک کورد،بەرەی نەتەوەیی پێشکەوتن تەک شیوعیەکان،یەکگرتنەوە تەک باڵی (قیادة قومیة )  پارتی بەعس،هەتا ڕێکەوتنی جەزائیر تەک ئێران،  وە ڕێککەوتنە چەند بارەکانی داڕشتنەوەی سنور تەک کوێت،کەپاشان گەیشتە پەلاماردانی کوێت! گشت ئەمانە  پێمان دەڵێن گەلێ  لەڕێککەوتنە سیاسیەکانی پارتی بەعس عەرەبی ئیشتراکی  فێڵاوی  بوون وجێگای گومان بوون ! 
یەکێ لەوکارانەی سەدام پەنای بۆدەبردن ،دژبەنەیارەکانی دروستکردنی پارتی کارتۆنی و،ئۆپۆزسیۆنی کارتۆنی ونەیاری کارتۆنی وتاگەیشتە حوکمی زاتی کارتۆنی لەهەولێر..! 

 یەکێ لەم یارییە چەپەڵانەی سەدام دروستکردنی هێزی جاش بوو"هەڵبەتە جاش لەسەرەتای جوڵانەوەی چەکداری کوردیەوە هەندێ لەسەرۆک عەشیرەتەکانی ناوچەی بادینان کەنێوانیان تێکچوو لەگەڵ عەشیرەتی بەرزانی لەدترسی رەفتاری کوشتن وزیندانیکردنیان لەلایەن مەلامستەفاوە ،هەرلەسەردەمی عەبدولکەریم قاسمەوە پەنایان بردبوو بۆ حکومەتی عێراق ،خۆیان وخێزانەکانیان چونە شارەکانی موسڵ وبەغداد بۆ ژیان . "

بەڵام سەدام لەهەر شارو شارۆچکەیەک پارەیەکی زۆری خستە خزمەت ئەم پرۆژەی جاش دروستکردنەوە، ناوی نان ( افواج خفیفة)   ژمارەیان گەیشتە سەرو 250 سەرۆک جاش کەهەریەکەیان بۆیان هەبوو لە 500 تا 10.000 کەس تۆماربکەن لای خۆیان .وە بەگوێرەی ژمارەی ئەوکەسانەی لایان تۆماربوو مانگانە پارەو ئەرزاق وچەک وتەقەمەنیان پێئەدرا ،

ئەم سەرۆک جاشانە بووبەنە جۆرێک بازرگانی وپەناگە  بۆ سەربازی ڕاکردوو، وە هەمووئەوانەی لەشارەکانا کاروکاسبییان دەکردو نەئەچوون بۆ سەربازی سەرقاڵی خێزان وکاروکاسبی خۆیان بوون .

لەکاتی ڕاپەڕینی 1991 وەزۆربەی هێرشەکانی جەماوەر بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی ڕژێمی بەعس بەپاڵپشتی ئەم جاشانەو بە چەک وتەقەمەنی ئەم فەوجە خەفیفانەکرا ! دوای ئەوەی گەلێکیان زووترنامەی سەرکردایەتی یەکیتی وخودی ڕەواشاد نەوشیروان مستەفان بۆ چووبوو !
بۆیە دەکرێت بووترێ بەجۆرێک لەجۆرەکان ئەم سەرۆک جاشانە ( چەند سەرۆک جاشێکیان نەبێت کەدەستیان سووربوو بەخوێنی پێشمەرگەکانی یەکێتی ) ئەوانیتر وەک دەڵێن بوونیان بەخێرگەڕایەوە بۆ کورد وڕاپەڕینە مێژووییەکەی ،کارگەیشتە ئەوەی دەوترا هەندێک لەم سەرۆک فەوجانە پێشتر جۆرە هەماهەنگییان بووە لەگەڵ پێشمەرگە، چونکە هەرلەزووەوە یارمەتی چەک وتەقەمەنی وپارەو دەرمان وچارەسەری بریندارەکانی پێشمەرگەیان ئەنجامداوە.بۆیە دەکرێت بووترێت بوونی ئەم سەرۆ فەوجانە لەشاروشارۆچکەکانی کوردستانا ڕۆڵی تابوری پێنجییان بینیوە وخێریان لەشەڕیان فرەتربووە! 

ئەم کلتورەوی سەدام وگەلێکی تریش وەک نەهێشتنی ئازادی وگرتن وبێسەروشوێنکردنی بەهەڵستکاران وەقۆرخکردنی دەسەڵات وحوکمی تاکەکەسی تاکەحیزبی و کۆکردنەوەی دەسەڵات تەنها لەدەستی کەسێک وبنەماڵەیەکداو هەڵواسینی وێنەی سەرۆکی دکتاتۆرلەهەمودام ودەزگاکان وشوێنە گشتیەکان بەزۆروبەخشینەوەی بڕوانامەی فەخری درۆ بۆکوڕوکوڕەزا،

دەڵاڵی دەستڕۆیشتوو لەناو کۆمپانیازەبەلاحەکان بۆسەرپەرشتی،هاوردەو تێپەڕاندنی سنوورەکان بێگمرگ وشەراکەتی بازارو بەرژەوەندیە بازرگانیە گەورەکان ، سپیکردنەوەی دراو ،دابەشکردنی زەوی گرانبەها لەشوێنە ستراجیەکانی ناوشارەکان ،گشت ئەم ڤایرۆسانەوترسناکتریش لەدوای ڕاپەڕینەوە بەبەرچاوی میللەتی برسی کوردەوە  گوێزراونەتەوە بۆمێشک وجەستەوڕەفتاری  سەرانی خێڵی بارزانی ..


پرسیارەکەم لێرەدا، بەگومانەوە دەپرسم تۆبڵێی سەرۆکی دەزگای پاراستن کەئەمڕۆ بەرپرسی یەکەمی حکومەتە،لەپێش چاوی  سەرۆکی  پارتی دیموکراتی کوردستان وئەندامانی بنەماڵەی بارزانی واچەند ساڵێکە ئەم هەزاران  چەکدارەیان لەدەوری خۆیان کۆکردۆتەوە،بەناوە  جیاوازەکانی ڕۆژ، ئەنەکەسەو ئازادی و...تاد ، بەڕاوێژوهاوکاری میتی تورکی خودی ئاکان فیدان وڕەزامەندی سەرانی تورکیا ، وە بڕینەوەی مووچەی زەبەلاح بۆیان لەسەرمیزانیەی حکومەتی هەولێر، وڕاهێنانی سەربازی ئەم گروپانە لە سەربازگەکانی شانلی ئۆرفە لەتورکیا وپڕچەک کردنیان  ،  ئایا ڕێ ی تێدەچێت مەسرور بارزانی سەرۆکی پاراستن وئاکان فیدانی سەرۆکی میت  ئەم گروپانەیان دروستکردووە  تا ئەمانەش لەدواییدا تابوری پێنج بن ..؟ 

ئەوە چەند ساڵە سەرانی ئەم هێزانە لە هۆتێلە کانی هەولێرو دهۆک و ئەستەمبولدا بەخێودەکەن پاشان ئەمکارە بەسوودی کورد بگەڕێتەوە و ئەمانیش پشتیوانی هەسەدەبن بۆ بەرگری لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان  لەدژی چەتەکانی ئەردۆگان ؟؟
تۆبڵێ ی ڕۆژێک بێت بووترێ بوونی ئەم جاشانەی میت وپاراستن  بەخێر گەڕاوەتەوە بۆ کورد وکوردستان !