جارێک کابرایەکی کورد ئەچێتە لای حەمە پاشای جاف ئەڵێ: پاشا پایز هات! ئەویش ئەڵێت: بە خێر بێت. ئا کوڕە بۆی بار کەن کەشک و دۆینە! کابرایەکی تر گوێی لێ ئەبێ ئەگەر من بچم بڵێم پاشا بەهار هات زۆرترم ئەداتێ. دەنگ ناکات تا بەهار دێت هەڵئەستێ و ئەچێ و ئەڵێ: پاشا بەهار هات. پاشاش ئەڵێ: ئا کوڕە تێی هەڵدەن ئەم دەویت باوکە. کابرا ئەڵێ: پاشا بۆچ تێم هەڵدەن؟ ئەی لە کاورای پایزت بۆچ هەڵنەدا؟
ئەویش ئەڵێ: پایز کەشکی تیایە، دۆینەی تیایە، بڕوێشی تیایە. بەهار چی تیایە بۆ من؟ گیای تیایە ئەویش بۆ بزن خاسە، خۆ من بزن نیم! ئینجا کابرا ئەڵێ: پاشا، پاشا! تۆ سەری خۆت بێژە تۆزێکی هەر تێهەڵدەن، ئەگەر ئەو دەویت باوکە نەووایە منیش نەئەهاتم و ئەم تێهەڵدانەم نەئەخوارد! پاشا بە قسەکەی پێئەکەنێ و بۆ ئەویش بار ئەکا.