جاران ..... وئەمڕۆ ، سبەی !

د.توانا 

 

 جاران  ........

جاران لەژێر لێوەوە سیخوڕمان هەبوو،

 ئەمڕۆ خائن مان هەیە بەدەنگی بەرز!

جاران ناخونۆک بە شەرمەوە تەنها لە خواردنا

ئەمڕۆفڕکان فڕکانە لەسەروبنی خاک تاڵان کردنا   

جاران دز تەنها بە گیرفانا    دەگەڕان

جەردەکانی ئەمڕۆ بە سنووروبازارو کۆمپانیا و یانەی شەوانان

جاران  دەوترا پارە هەموی وا لای فڵانە بازرگانی چاوچنۆکە  

ئەمڕۆگشتی لای کۆمپانیاکانی  دارودەستەی سەرۆکە

شتێکیان بیستووە وا شەو وڕۆژ شەتەکن   

 قەپەکان زل وخێران، شەووڕۆژ خەریکی ئاودیوکردنی نەوتەکەی شیواشۆکن !

جاران دزی هەژار ڕیسوا دەکران 

ئەمڕۆئازادن وبێ ترس بەپشتگیری  50+1 ی پەرلەمان 

جاران دزی ەکرا  لەبرسان

ئەمڕۆکۆمپانیای پارتە زۆر تێرەکان  

جاران دزەکان بەشەوبەتاریکی  دەهاتن ،

ئێستا بە نوێژی نیوەڕۆ ،زۆریش بێباکن  .

جاران پارت بە ئابونەی میللەت دەژیا ....

 ئەمڕۆ گمرگ وباج ونەوتی قووت داوەو خەریکی غازە بیکا بەلوتیا  !

جاران تانەمان ئەدا لە خێڵ وبنەماڵە دەمان ووت کۆنەپەرستن  ...

 ئەمڕۆ  کوڕو کوڕەزاوزازازازا لەگریسایەو ئامادەکراون تا کۆیلەکان بیپەرستن  ...

جاران کوردبوون کۆی دەکردینەوە

 ئەمڕۆدەفتەرە دۆلارە چاوشینەکانی کۆمپانیای هاوبەش وبیرەنەوتەکان.... وچەمینەوە

 لێم سوورە میللەت هەرڕادەپەڕی..،دەڵی بەسە سەرۆک  تاکەی

ستۆپ ! 

بەسە حەپە لوشکردنی داهات و قوتی گەنجانی دوێنێ وئەمڕۆ وسبەی .

مێژوو نوسیویەتی گشتان،وەک " کابرا " پەلکێش دەکرێن بۆ قەفەسی دادگای تاوانەکان

بتان تەکێنن تا لێتان هەڵوەری چڵکاوی ڕیسوابوونی خۆتان وماڵ ومنداڵتان ..!