جاران ..... وئەمڕۆ !

 جاران  ........

جاران لەژێر لێوەوە سیخوڕمان هەبوو،

 ئەمڕۆ خائن مان هەیە بەدەنگی بەرز!

جاران ناخونۆک بە شەرمەوە تەنها لە خواردنا

ئەمڕۆفڕکان فڕکانە لەسەروبنی خاک  تاڵان کردنا   

جاران جەردە تەنها دەگەڕا بە گیرفانا

جەردەکانی ئەمڕۆ بە سنووروبازارو کۆمپانیا و یانەی شەوانا

جاران  دەوترا پارە هەموی وا لای فڵانە بازرگانی چاوچنۆکە  

ئەمڕۆگشتی لای کۆمپانیاکانی  دارودەستەی سەرۆکە

شتێکیان بیستووە وا شەو وڕۆژ شەتەکە   

 قەپەکان زل زل وخێران نەوەک ووشک بێ ئەوشیواشۆکە !

جاران دزی هەژار ڕیسوا دەکران 

ئەمڕۆئازادن وبێ ترس بەپشتگیری  50+1 ی پەرلەمان 

جاران دزی یان دەکرد لەبرسان

ئەمڕۆکۆمپانیای پارتە زۆر تێرەکان  

جاران دزەکان بەشەو دەهاتن ، ئێستا بە نوێژی نیوەڕۆ .

جاران پارت بە ئابونەی میللەت دەژیا ....

 ئەمڕۆ گمرگ وباج ونەوتی قووت داوەو خەریکی غازە بیکا بەلوتیا  !

جاران تانەمان ئەدا لە خێڵ وبنەماڵە دەمان ووت کۆنەپەرستن  ...

 ئەمڕۆ  کوڕو کوڕەزاوزازازازا لەگریسایەو ئامادەکراون تا کۆیلەکان بیپەرستن  .

جاران کوردبوون کۆی دەکردینەوە

 ئەمڕۆدەفتەرە دۆلارە چاوشینەکانی کۆمپانیای هاوبەش وبیرەنەوتەکان.... وچەمینەوە

 لێم سوورە میللەت هەردێتە سەرخەت ،دەڵی بەسە سەرۆک  تاکەی

ستۆپ !  بەسە حەپە لوشی کردنی داهات و قوتی گەنجانی دوێنێ وئەمڕۆ وسبەی

دکتۆرتوانا – ئاڵمانیا  01.04.2022