دەگێڕنەوە لەئاوەدانی یەکی ئاژەڵدارا ،ڕۆژێک مانگایەک سەردەکات بەناودیزەیەکدا بۆئاوخواردنەوە وسەری لە دیزەدا گیردەبێ وهەرچی دەکەن سەری مانگایان بۆنایەتەدەر.. ناچار دەچن بۆ لای موختارکەسەرۆکی دێیە تالەم کێشە یە ڕزگاریان بکا !
موختارپاش ڕوانین وبیرکردنەوەیەکی زۆر ئەمردەکات: بڕۆن ملی مانگاکە ببڕن .
پاش کەمێک خەڵکە دیسان دێنەوە بۆلای مختار دەڵێن جەنابی سەرۆک ، مانگامان سەربڕی بەڵام قوربان هێشتا سەری مانگا هەرلەناو دیزەکەدایە !
ئەمجارە جەنابی سەرۆک ئەمردەکات دیزەکە بشکێنن ...
پاشان کەسەرۆک هەست دەکات چ پەندێکی داوە،لەخەڵکە دووردەکەوێتەوەو غەمبار لەپەنایەکدا سەردادەخات ودادەنیشێت ....
خەڵکە کەدەبینن سەرۆک غەمباروگۆشەگیرسەری لەناکۆشیدایە هەموو پێیان وایەسەرۆک غەمبارەو بۆمانگاو دیزەکە دەگری !
گشت ئاوایی دەچن بۆلای بەدەوریا کۆدەبنەوە دەڵێن: سەرۆکی گەورەمان.. بەقوربان بۆدەگری ؟ قەزاوبەڵای خۆتانی بردبێ ،ئێمە هەموومان بەندەو غولامی تۆین ،هەرمانگاودیزە مان زۆرەهیچ پێویست ناکات خۆت غەمبار بکەیت وبۆی بگری !
سەرۆک سەربەرزدەکاتەوە دەڵێ من بۆمانگاو دیزەکە ناگریم ..
من بۆ حاڵی ئێوە دەگریم ئەگەر من نەمێنم وبمرم کێ ئەم کێشانەتان بۆحەل دەکا ؟