تەراویح

 

 

پشکۆ ناکام

 

کورد کۆنترین میللەتی ئەم کەونەیە، مەعلومیش نیە  ئێمە لە پێش  دیناسۆڕەوەین یان دوای ئەوان ! زمانی کوردی دەوڵەمەنترین ترین  زمانە و لە دەوڵەمەنیا بەشێکی بە سوود "فائدە” دراوە  بە  زمانەکانی تر وەکە چینی و ئاسکیمۆیی ...و هتد ..مێژووی کورد ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان ، بەڵام  ساغ نەبۆتەوە پێش ئەوەی " جگەرەی سۆمەر” بکێشین یان دوا تر ..هیچ میللەتێ  وەکو کورد نە لە مۆسیقا ئەزانێ نە حەزی لێیەتی و مۆسیقارە جیهانییەکان بە ڕەگەز کوردن بەڵام   لە تاو عەسکەری کوردستانیان جێ هێشتوە ..کورد لە سێ هۆز پێک هاتوە لە  دەروازەی هورمز    سەروو  قەتەرەوە تا سنووری جۆرجیا  نەخشەکەیەتی !! کورد یەکەم میللەت بوە کە بەرازی ماڵیی کردوە و پاشان لەبەر لەش خورانن خوی یاوەتە مەڕ  و قەل...زمانەکەمان تاکە زمانە کە ئەوەنە شیرینە کاتی خۆی بە " پاقلاوە”یان ووتوە " کوردیلاوە”..هیچ زمانێ وەکو کوردی  یەکگرتوونیە کە لە ناوچەیەکەوە بۆ یەکێکی تر پێویستت بە موتەرجیم نەبێ ، کورد ئەوەنە بە بەزییە جاش ئەکا بە موستەشار ، تاکی کورد لە ئاقڵێتیا  بێ ئەقڵ بوە  و بڕوای وایە هەزار  و کسورساڵێک  لەمەوبەر  کەسێک بە سواری کەرێکەوە فڕیوە بۆ حەوتەم  تەبەقەی ئاسمان و چەن هەزار  ساڵێکی پێچوە و کە گەڕاوەتەوە چۆتەوە  نا جێگەکەی و ژێر لێفەکەی هەر گەرم بوە !! زیاتر لە حەفتا ساڵە کورد یەکتری ئەکوژن و هەر پێی ئەڵێن " شەڕی برا کوژی "  جا  ئاخۆ ئەگەر"زڕ” برا  یان دراوسێ بونایە ئاخۆ چییان لە یەکتر بکردایە..؟ ئەڵێن تەنانەت ئادەم کە یەکەم جار قسەی لەگەڵ حەوا کردوە بە کوردی پێی ووتوە: چۆنی دڵ و هەناوم ، بەڵام کە سەیری کردوە خوا خێسەی لێ ئەکا ئیتر ببڕای ببڕای بە کوردی قسەی نەکردوە.. کورد هەرگیز بۆ هیچ کەس نەچەمیوەتەوە  تەنانەت کە پێنج کوڕە  ئازاکە  بۆ مووچە ئەچن بۆ بەغا هەر بە پێوە ئەوەستن و لە تەوقە کردنیشا هەر سەیری سەقفەکە ئەکەن  تا بۆ بەرامبەرەکەیان مل دانەوێنن... 

....گەر سەیرێکی دوێنێ و ئەمڕۆمان بکەین ئەگەینە قەناعەت   کە  چیتر درۆ لەگەڵ خۆمانا نەکەین و بە درۆ و  بە فشە  مێژوو بۆ خۆمان نەنووسینەوە ، بە زۆر و کەڵەگایەتی و  فەنتازیا نابین بەو میللەتەی خۆمان ئەمانەوێ ، پێویستمان  بە جیا کردنەوەی ئەسڵ و علوجە ، ڕۆژی یەک  ملیۆن جار باسی کوردبوون کوردایەتی بە قەد ئەوە سوودی نیە کە  یەک  دەقیقە  بە ئەقڵ بیرکەیتەوە  کە تۆ چیت وئەتوانی چی بکەیت و چیت  دەستکەوێ     تا نەکەوینە  داوی   علوج بوون نەک کوردبوون... 

کە ئەقڵت نەبوو نەک ڕووبارێ  دەیان دەریای خوێنت لێ ڕژا بێ لە شوێنی خۆت هەر تەراویح ئەکەی

سەرچاوە : سپی میدیا