ڕاستگۆیی لای ئێمە!

لەشارێک ژن و پیاوێک هاوسەرگیر دەکەن بە شاهێدی دوو پیاو.

پاش ماوەیەک دەبێتە ناکۆکیو پیاوەکە لەتوڕەیدا ژنەکەی تەڵاق ئەداو دەیکاتە دەرەوە بەبێ ئەوەی هیچ مافێکی پێبدا!

ژنە بەدڵشکاوییەوە روو دەکاتە دادگاو کێشەکەی دەباتە پێش قازی.

قازی دەنێرێ بەدوای پیاوەکەو شاهیدەکان... کەدێن، هەرسێکیان نکولی دەکەن کەئەم ژنەیان نەدیوەو نایناسن!

قازی لەژنەکە دەپرسێ: لەماڵەکەتاندا سەگتان هەیە؟

ژنەکە دەڵی: بەڵی قوربان.

قازی ئەمردەکات بە دوو کارمەندی دادگا لەگەڵ ئەم ژنە بچن بۆ ماڵەکەی خۆی لەگوندەکە، ئەگەر سەگەکە پێی وەڕی ئەوا ئەم ژنە درۆدەکات!

وە ئەگەر پێی نەوەڕی ئەوا ئەم ژنە خاوەن ماڵە!

کاتێک دەیبەنەوە بۆ ماڵەکە هەر لەدەرگای حەوشەوە سەگەکە دێت بەرەوپیری بەبێ وەڕینو زۆر بەمیهرەبانییەوە بۆنی پیوە دەکات دەچێتە باوەشیەوە!

پاشان قازی سزای زۆرتوند بەسەر پیاوەکەو دوو شاهێدەکەدا ئەداو دەیان خاتە زیندانەوە.

ژنەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی لەوشارەی سەگەکانی لەپیاوەکانی ڕاستگۆترن!!