نەزان ولووتبەرزەکان تروسکەیان تیا نەهێشت..

بەسەرسامی لەسەر لوتکەی بڵندی گەنجی وەستاوم
‎شریتی عومری ڕابوردووم وەکو خەو دێتە بەر چـــــــــاوم

‎شریتی چی؟ ســــەراپا ســـەرگـــوزشتەی نائومێدیمە
‎فلیمی پڕلە ناســــــــۆری هەرەســـهێنــــــانـــی لاویمە

‎تروسکەی تیا بەدی ناکەم ســـــەرنجم چـــــەندە لێداوە
‎لەتاپــــــۆی نامورادیــــــم و تەمی ناســــــۆری بـــەولاوە

‎ئەوی ئێســـــاکە ڕوناکــــــیی ئەدا بەم ژیــــنە شـــێواوە
‎دڵێکی پڕ لە ئاهەنگ بوو کە ئێستە پاکی ڕووخــــــاوە!!!

‎"ئەحمەد هەرد
ی"