ترس لەژیری دەستکرد..!

 

Aras Omer

 ئاراس عومەر

تۆ حسابی ئەوە بکە گروپێکی ١٠ ھەزار کەسیت لەبەردەستایە ئیش ئەکەن،

ئەشکرێت لە ھەر دەقەیەکا شتێکی جیاواز فێری ھەر یەکێک لەم ١٠ ھەزار کەسە بکەیت.

ئەم شتە تائێرە ئاساییە، چونکە ١٠ ھەزار کەس، دەکرێت فێری ١٠ ھەزار شتی جیاواز ببن. ئنجا کاتێکی زۆریشی ئەوێت گەر ھەریەک لەم ١٠ ھەزار کەسە بیەوێت ئەو شتەی فێربووە؛ بگەیەنێتە ٩،٩٩٩ کەسەکەی تر و فێریان بکات.

بەڵام ئەی چی، ئەگەر مێشکی ئەم ١٠ ھەزار کەسە ببەستیتەوە بە یەکەوە، یەعنی وای لێکەیت ھەرکات شتێکت فێری ھەریەکێکیان کرد، ھەر ١٠ ھەزارەکە ئۆتۆماتیکی بەیەکەوە فێر ببن؟ چ کارەساتێک روو ئەیات و چ تەتەورێک لە فێربوونا دروست ئەبێت؟!

جا ئەوەی ئەمکوژێت جاران لای خۆمان کەسێک لە قوژبنێکا لوقمە قازی دروست ئەکرد ئەیوت سڕی میھنەیە و بە کەسی نەئەوت و ئەیشاردەوە، وای ئەزانی عیلمی زەڕەیە... بەس ئێستا رۆبۆتەکان ئەوە نازانن، یەک شتیان فێرکە ھەرھەموویان بەیەکەوە فێر ئەبن.

دەی ئەو قسانەی کردم ھیچی ھی خۆم نەبوون جگە لە نموونەی لوقمەقازیەکە، ھەرھەمووی ھی کەسێکن بەناوی (جێفری ھینتن) کە بە (باوکی رۆحی زیرەکی دەستکرد) ناسراوە و خۆی پەرەپێدەری ئەم زانستە بوو لە گوگڵ، بەڵام دوێنێ استقالەی کرد و وتی:

"گەشەکردنەکەی زۆر ترسناکە و ئەکرێت بەسەر مرۆڤا سەرکەوێت" لە ئایندەیەکی دوورا.

ھەروەھا ئەشڵێت: "دڵخۆشی خۆم بەوە ئەیەمەوە ئەگەر منیش ئەمەم نەکردایە کەسێکی تر ئەیکرد"

دیسان ئەڵێت: "بۆیە وازم لە گوگڵ ھێنا تا بتوانم بە سەربەستی قسە لەسەر مەترسیەکانی ئەم شتە بکەم، ھەرچەند گوگڵ بەرپرسیارانە مامەڵەی کردووە"

کورە باوەڕکەن بە زمانی حاڵ ئەیەوێت بڵێ ھەڵەم کرد، کورە سەرم یای لە بەرد. بەس تازە چار چیە؟!