تاوانی کۆمەڵکوژی کوردانی باکور لەدەرسیم ..

سەربازانی تورکیا و دانیشتوانی ناوخۆی دێرسیم. ئەو ژن و منداڵانەی لە وێنەکەدا دیارە کەدەست بەسەرکراون وەک دیلی جەنگ ،دوای ماوەیەکی کەم لە گرتنی وێنەکە لە سێدارە دراون.

خەڵکی ناوچەکە لە دێرسیم، ساڵی ١٩٣٨

ساڵانی شۆڕشی دەرسیم ١٩٣٧- ١٩٣٨
ژمارەی کوژراو ..
مێژوونووسان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە کۆی گشتی گیانلەدەستدان بە گوێرەی نووسراوەکان نزیکەی ١٤ هەزار کوردە و بە دەیان هەزاریش بە پێی سەرچاوەی دیکە. نزیکەی بە زۆر لە دەرسیم دەرکران. کۆنفرانسی گشتی ساڵی ٢٠٠٨ کە لەلایەن یانەی پێنوسی کوردییەوە ڕێکخرابوو، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە تورکیا کردەوەی جینۆسایدی ئەنجامداوە.

مشتومڕ لەسەر جینۆساید
زۆرێک لە کوردانی تورکیا و بەشێک لە چەپەکانی نەتەوەیی ڕووداوەکانی دەرسیم بە جینۆساید دەزانن. دیارترین نیشاندەری ئەم بۆچوونە نوسینەبوێرەکانی ئیسماعیل یێشکچی یە.
 بەپێی ڕاپۆرتی گوماناوی کۆمسیۆنی ئەوروپا ، ئەو کارانەی مستەفا کەمال دژی میللەتی کورد  ئەنجامی داوە ، جینۆساید نین، بەو پاساوی ئامانجیان قڕکردنی کورد وەک گەل نەبووە، بەڵکو بۆگواستنەوەو نیشتەجێکردن بەزۆر لە ناوچەکانی دوور لەزێدی خۆیان و چەوساندنەوە بووە.وەک ئاماژەی پێکراوە لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامە نووسەکان بەفێڵاوی دارێژراوە ،لە جیاتی تاوانی جینۆساید بە ئاراستەی دژایەتی زمان وفەرهەنگ و شوناسی کوردی قسەیان کردووە !

ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی 2011، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بە نوێنەرایەتی وڵاتەکەی، لە میانی کۆبوونەوەیەکی تەلەفزیۆنیی پارتەکەی لە ئەنقەرە، داوای لێبوردنی لە کۆمەڵکوژیی دێرسیم کرد. لە لێدوانەکانیدا بە توندی ئاڕاستەی کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی کرد کە بەرپرسیارێتی هەڵمەتەکە و دامەزرێنەری پارتەکەی مستەفا کەمال ئەتاتورک لە ئەستۆ بگرێت.

ئەردۆغان ڕایگەیاند کە پارتەکە لە کاتی کۆمەڵکوژیەکەدا دەسەڵاتی هەبووە. ناوبراو ئەو کۆمەڵکوژییەی بە یەکێک لە کارەساتبارترین ڕووداوەکانی مێژووی تورکیا وەسف کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵ دەدات وەک وەڵامێکی ڕەوا بۆ ڕووداوەکان پاساو بۆ ڕووداوەکە بهێنێتەوە و لە ڕاستیدا ئۆپەراسیۆنێکی پلان بۆ داڕێژراو بووە.

لە ڕۆژنامەکانی تورکیا باس لەوە دەکرێت کە ڕەنگە داوای لێبوردنەکەی ئەردۆغان پێشەکییەک بێت بۆ داوای لێبوردن بۆ ڕووداوەکانی تری مێژووی تورکیا، و ڕەنگە مەبەست لە لێدوانەکانی بەرگریکردن بێت لە خۆی لە بەرامبەر تۆمەتەکانی دووڕوویی لە ڕەخنەکانی لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن بەشار سەرۆک کۆماری سوریاوە ئەسەد..

 .
ئەمڕۆ کەحکومەتی تورکی دەزانێ کە چ تاوانێکی دڕندانەی بەرامبەر میللەتی کورد ئەنجام داوەو،دەوڵەتە ئەوروپی وئەمەریکاو هەتا دەوڵەتە ئیسلامیەکانیش لەبەر بەرژەوەندی خۆیان وبازرگانی کردن تەک تورکیا  پشتیان کردۆتە ویژدان ومرۆڤ بوونیان ،برا موسڵمانەکانیشمان چاودادەخەن وکەڕ وڵاڵن لەبەر هەندێ کاری بازرگانی مەزهەبی ،ئیتر ئەرکی گرنگ ومێژوویی گشت پارتە کوردیەکان و هەموو دۆستەکانی میللەتی کوردە بۆ چڕکردنەوەی تواناکان بەئاڕاستەی کۆکردنەوەی بەڵگە مێژووییەکان ،تا بکەرانی ئەم تاوانە دڕندانەیە ئەوانەی  ئەمڕۆ شانازی بەکوشتنی منداڵی کوردەوە دەکەن وپەنجەی گورک لە هەڵبژاردنەکانا بەرزدەکەنەوە  بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی وبڕگەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان  دادگایی بکرێن وسزابدرێن .
هەرپارتێکی کوردی  دوێنێ وئەمڕۆ بەهەر بیانوویەک تەک تورک دەستی تێکەڵ کردووە بۆ بەرژەوەنی خۆی وپارت وبنەماڵەکەی وەک بەشدار لەتاوانی جینۆساید تەماشا بکرێن وڕاپێجی دادگای لاهای بکرێن .
چونکە ئەمانە نەزان وگەوج نین وەک حەسەن خەیری ، بێ ئاگاو بێ بیرکردنەوەش نین وەک هەندێ پارتی ئیسلامی کوردی لەباکوور بەڵکو گشت ڕاستیە مێوویەکان دەزانن و بێدەنگن لەگەڵ ئەوەشدا تائەمڕۆ لەپێناوی بەرژەندی تەسکی  بنەماڵەوکەسیی خۆیان  سوورن لەسەر کۆیلەیی  ودەست تێکەڵکردن و بازرگانی وهاوکاری سخوڕی وسەربازی لەگەڵ جەندرمەومیتی تورک دژی کوردانی باکوور.