بەیانیان خواردنی سێ جۆری خۆراك لە نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت

هەر وەك دەزانین كە نەخۆشی دڵ یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی گیان لەدەستدان لە جیهاندا و خەڵكێكی زۆر لە سەرانسەری جیهان بەهۆیەوە دەناڵێنن، بەڵام چەند هەنگاوێك هەیە كە لە رێگەیەوە دەتوانیت خۆت بپارێزیت لەو نەخۆشییە.
خواردنی هەر یەك لە (مۆز و كەرە و ئەڤۆگادۆ) لە بەیانیاندا دڵ چالاك دەكات.
تاكو بتوانیت ببیت بەخاوەن تەندروستییەكی باش پێویستە خۆت بپارێزیت لە خواردنی چەور و بێ سوود چونكە خواردنی بڕێكی زۆر لە خواردنی چەور دەبێتە هۆی داخستنی دەمارەكانی دڵ كە ئەمەش دەبێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی دڵ، پێویستە سیستمێكی خۆراكی تەندروست بۆ خۆت دابنێیت و رۆژانە وەرزش بکەیت، چونكە وەرزش تەنها بۆ دڵ بەسوود نییە بەڵكو بۆ هەموو لەشت بەسوودە و جەستەت چالاك دەكات، لە هەموو جۆرە نەخۆشییەكی تریش دەتپارێزێت.
نەخۆشخانەیەكی دڵی بەریتانی باس لەوەش دەكات كە بەشێكی زۆری توشبووانی نەخۆشی دڵ  بە رێژەی لە سەدا پەنجا ژنانن و مەترسییەكی زۆریان لەسەرە.

دیانا ئەحمەد

سەرچاوە: knwe