بەڵێ، من دەگۆڕێم

ئایا کاتێک سەرووی چل ساڵ یان پەنجا ساڵ دەبیت ...دەگۆڕێت؟
"بەڵێ، من دەگۆڕێم..."

ئەمە قسەی هاوڕێیەکمە کە تەمەنی نزیک حەفتا ساڵە، کاتێ  لێم پرسی:

"هیچ لای تۆ گۆڕاوە؟"، ئەم دێڕانەی بۆ ناردم :

بەڵێ، من دەگۆڕێم...

کاتێ دوای ئەوەی تەنها دایک و باوکم و خوشک و براکانم و هاوسەرەکەم و منداڵەکانم و هاوڕێکانمم خۆشدەویست، ئێستا دەستم کردوە بە خۆشویستنی خۆم لەگەڵیان !

بەڵێ من دەگۆڕێم.

کاتێ من  تێگەیشتم کە من وەک ئەتڵەسی  ئەفسانەی یۆنانی،نیم و جیهان لەسەر پشتم نەوەستاوە!

بەڵێ من دەگۆڕێم.

کاتێ من وازم لە مامەڵە کردن هێنا لەگەڵ فرۆشیاری سەوزە و میوە، چونکە لە کۆتاییدا هەندێک فلس دەوڵەمەندترم ناکات، بەڵام لەوانەیە ئەوبڕە کەمە یارمەتی ئەو فرۆشیارە هەژارە بدەن بۆ دابینکردنی پێداویستی قوتابخانە وخۆراک بۆ منداڵەکانی!

بەڵێ من دەگۆڕێم.

کاتێ   پارە ئەدەم  بە شۆفێری تاکسیەکە بەبێ ئەوەی چاوەڕێ ی باقیەکەی بکەم. لەوانەیە ئەو بڕە پارە زیادەیە  زەردەخەنەیەک بخاتە سەر ڕووی چەورو ئارەقاوی ئەو،  بەهەر حاڵ ئەو زیاتر لە من کار بۆ بژێوی ژیان دەکات وپێویستی پێ یە !

بەڵێ من دەگۆڕێم.

کاتێ فێربووم ڕەخنە لە مرۆڤەکان نەگرم تەنانەت کاتێک درک بەوە دەکەم کە هەڵەن. بۆیە چیتر گرنگی بە چاکسازی لە مرۆڤەکان و پێرفێکتبونی هەمووان نادەم. ئاشتی لەگەڵ هەمووان باشترە لە کامڵبوونی وەهمی!

بەڵێ من دەگۆڕێم.

کاتێ من هونەری دەستخۆشی لەگشت باشەکان ،  ڕووی گەش وبەخشندەیی  ئازادانە بێ جیاوازی بۆهەمووان  بەبێ قین و چەندڕوویی  کارپێدەکەم  بە ئەزموون فێربووم کە نەک تەنها بۆ ئەو کەسەی دەستخۆشی وبەخشینەکە وەردەگرێت، بەڵکو بە تایبەتی بۆ منیش باری دەروونیم باشتر دەکات!

بەڵێ من دەگۆڕێم.

کاتێ فێربووم کە ناڕەحەت نەبم لەوەی کراسەکەم چرچ بێت یان پیس بێت. بۆیە بەهێزیی کەسایەتی زۆر گرنگترە لە ڕواڵەتەکان!

بەڵێ من دەگۆڕێم.

کاتێ من بە هێمنی لە کەسانێک دوور دەکەومەوە کە قەدرم نازانن. لەوانەیە ئەوان  بەهای من نازانن، بەڵام من زۆر باش نرخی خۆم دەزانم  لام ڕوونە من کێم ! وە ئێستا من گرنگی بەو کەسانە نادەم کە بێهیوایان کردم، دەزانم کە خودا لە من دووریان دەخاتەوە چونکە شایەنی ئەوە نین لە بازنەی کەسی نزیک و شایستەی مندا بن ! 

بەڵێ من دەگۆڕێم.

کاتێ من وەک سەهۆڵ سارد دەبم کە ڕووبەڕووی کەسێک دەبمەوە  بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە  دەیەوێ بموروژێنێ  بۆ ئەوەی بە هەر شێوەیەک بێت بمخاتە ناو دەمەقاڵەیەکی بێهودەوە ، لە کۆتایشیدا مشتومڕەکان دەگۆڕێ بۆ تووندوتیژی وهەڵەی گەورەتر کەمن  بەرگەی ناگرم !

بەڵێ گۆڕاوم

چونکە هاوکێشەکان ڕوونتر دەبینم ....
ئێستا ڕووی ڕاستی ژیان دەبینم ،هەرچی لەوانەی سەرەوە کەلەناخەوە دڵخۆشم دەکات دەیکەم ....تاچێژ لە ژیانم وەربگرم.. تەمەن زۆرخێرا  تێدەپەڕێت..کاتم نی یە بگەڕێمەوە بۆسەرەتا ! منداڵەکانم بەشێکی گرنگن  لە ژیانم بەڵام هەموو ژیانم نین.. و چێژ لە پەیوەندیم لەگەڵ خودا وەردەگرم... تازیاتر گوێڕایەڵ بم..بۆ نهێنی  ئەم ژیانە  نەک دوای مردنم...!  ئایا چەند کەس بیرم دەکەن؟ وە تا کەی؟؟

بەم شێوەیە تێگەیشتم کە من بەرپرسیاری یەکەمم لە خۆشبەختیم لەم جیهانەدا...