نەوزاد بەندی
دەستخۆش ..
ئەگەر تەماشایەکی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە بکەین ، ئەبینین حوکمگەرای شیعە و جو ، ڕاست و چەپیان لە بیرە نەوت و بیروباوەڕی ڕاستەقینەی ئیسلام و هەردوو قیبلەکەی گرتووە ، بێگومان بە سپۆنسەری ئەمەریکا و ڕوسیا و هەرچی ملئەستووری داگیرکەریی ئەمڕۆی جیهانە ، کە هەم دەمیان بۆ نەوت و غازی بەلاش ئاو ئەکا و ..هەم لمۆزیان بۆ خوێنی موسوڵمانانی ڕاستەقینە و ڕوخانی هەردوو قیبلە ، لیکاوی پیا دێتە خوار ... برادەرێکم لە دوای ڕوخانی سەدام بە چەند مانگێک ، سەفەرێکی بازرگانیی بۆ بەسرە کرد ، ووتی کەشتیەکی زەبەلاحی نەوتم بینی لە مینای ئوم قەسر ، لێی نوسرا بوو British ، لە دوو بۆری گەورەوە نەوتی بەلاشی هەڵئەمژی ، ئەڵێ دوای چوار ڕۆژ هاتمەوە ، هێشتا کەشتیە بۆر تێر نەوت و پڕ نەوت نەبوو بوو ، ئینجا بزانە چەند دەریا نەوتیان دزیوە ، ئەمە لە کاتێکدا بوو ئێمە چیلکە و پۆستاڵمان لەناو زۆپای داردا ئەسووتاند ..
جا لەم شەڕە سیاسییە ئابوورییە بازرگانییە کولتوورییە ئاینییە گەورەیەدا ، سلێمانی حیسابی دەنکە جۆیەکی بۆ نەکراوە ، بۆیە خراوەتە ئاخوڕی چەند جۆخۆرێکەوە ..ئەوان یەمەن و لوبنان و بەغا و سوریا و شۆقی ئەفەریقیایان تەسلیم کردوون ، شیوێکی وشک و بێرونی وەک سلێمانی ئەبێ چ نرخێکی هەبێ ؟
بە پێچەوانەوە ، قاسم سلێمانی ، لە نەهجی شیعەکانی ئێران دەرچوو ، زۆر خراپ لە جاسوسە ڕیش درێژەکانی فەڕەنسا و ئیسڕائیل و ئەمەریکای دا کە ناویان لێ نابوون ، دا عش .. ئەوەیش وایکرد لێی بترسن و بە یارمەتی هەر چوار پێنج لا ، لەناویان برد ..تەنانەت ترامپ وتبووی : کە بە هەماهەنگیی هەموو لایەک قاسم سلێمانیمان جلیقاندەوە ، هەڤاڵە ئێرانییەکان ووتیان ، وەزعمان باش نییە و ئێرانییەکان داوای هەڵوێست و کاردانەوەمان لێ دەکەن ، هەر بۆیە بێحورمەتی نەبێ لە حزوری جەنابتانا ئەبێ بەعزێ فیشەک و میشەکتان پیا بتەقێنین وەک چاوبەست ..ترامپیش وتبووی باشە ، حەڤه هەژدە ساروخ هەڵدەن بۆ ئەملا و لای قواتەکانمان له عێراق ، بەس هاوار بە حاڵتان مارینزێکمان خەوی بزڕێ ..
جا قسەیش یان لە شێت یان لە مناڵ ...
خولاسەی کەلام ، نەوتی بەلاش ئەڕوا بۆ ئیستیعمار ..گازی بەلاش ئەڕوا ..خوێنی بەلاشی موسوڵمانان ئەڕژێ .. تاران و ئەنکەرا و لەندەن و نیۆیۆرک و مۆسکۆ و باریس و بەرلین و ڤیەنا لە ئارامترین و ڕۆمانسیترین پایتەختەکانی جیهانن .. واتە هەموو ئامانجەکانیان پێکاوە ..ئیتر سلێمانی چ و حاری چ ؟
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم ..
کاک تەها ئەمین حەزی کرد ئەم کۆمێنتەم وەک ووتار بڵاو بکەمەوە ، منیش ووتم بەڵێ باش ـــ