بەوێنە.. دووەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان كۆتاییهات

ڕۆژانی 19 تا 21-8-2022، ناوەندی 7 ڕەنگە دووەمین فێستیڤالی فۆتۆگرافی كوردستانی لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سورەكە سازكردو تیایدا فۆتۆی 82 فۆتۆگرافەرانی باشورو رۆژهەڵاتی كوردستان بەشداریان كردبوو.
فێستیڤاڵەكە هەریەك لەبوارەكانی (پۆرتریت- ستریت- شەو- سروشت- فۆتۆ ستۆری) لەخۆگرتبوو، لەڕۆژی سێیەمی فێستیڤاڵەكە خەڵاتی سەركەوتووانی هەریەك لەبوارەكان بەخشران، كە بریتیبوون لە:
براوەكانی پۆرتریت: فاروق قادر، رامیار دلشاد
براوەكانی فۆتۆ ستۆری: ئەوین عەباسی، پیشرەو مەهدی
براوەكانی ستریت: سەرمەد ئومێد، ڕاستگۆ نامیق
براوەكانی سروشت: بەرزۆ ئیبراهیم، دڵزار ئەحمەد
براوەكانی شەو:  سەروەر محەمەد موسا، هەلمَەت فەتاحی

 

سەرچاوە: galawej