پارێزگاریکردنی ئەکاونتەکانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە مەبەستى خەڵکانی جیهان و زۆرجار لە دانانی پاسوۆردێکى بەهێز کێشەیان هەیە .
لە بابەتێکدا کە پێگەى سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە ، ئاماژەی بە چەند هەنگاوێك داوە تا بتوانن پاسۆردێکی قورس و بەهێز هەڵبژێرن کە نەتوانرێت بە ئاسانی پێشبینی بکرێت، بەم جۆرە :
١ . وا چاکە لە چەند وشە و دەستەواژەیەکی دووبارە و ناسراو پێكنەیەت .
٢ . لە چەند پیت و ژمارە و ڕەمزێك پێكبێت .
٣ . لە هەشت پیت کەمتر نەبێت بەلایەنی کەمەوە .
٤ . سکوریتی بەرنامەکانت زیاد بکە بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێك کرایەوە ئاگادارت بکاتەوە .
٥ . ڕێگە مەدە لە ناو مۆبایلەکەت یان کۆپیوتەرەکەت پاسۆردەکە سەیڤ ببێت .
٦ . پاسۆردەکە لەبەر بکە و لەسەر کاغەز یان لە نۆتدا مەینوسە .
٧. هیچ کات پاسۆردەکەت مەدە بە هیچ کەسێك.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی ژیان