بەم ڕێگایانە پاسوۆردێکى بەهێز بۆ ئەکاونتەکەت دابنێ

پارێزگاریکردنی ئەکاونتەکانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە مەبەستى خەڵکانی جیهان و زۆرجار لە دانانی پاسوۆردێکى بەهێز کێشەیان هەیە .

 لە بابەتێکدا کە پێگەى سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە ، ئاماژەی بە چەند هەنگاوێك داوە تا بتوانن پاسۆردێکی قورس و بەهێز هەڵبژێرن کە نەتوانرێت بە ئاسانی پێشبینی بکرێت، بەم جۆرە :

١ .  وا چاکە لە چەند وشە و دەستەواژەیەکی دووبارە و ناسراو پێكنەیەت .

٢ . لە چەند پیت و ژمارە و ڕەمزێك پێكبێت .

٣ . لە هەشت پیت کەمتر نەبێت بەلایەنی کەمەوە .

٤ . سکوریتی بەرنامەکانت زیاد بکە بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێك کرایەوە ئاگادارت بکاتەوە .

٥ . ڕێگە مەدە لە ناو مۆبایلەکەت یان کۆپیوتەرەکەت پاسۆردەکە سەیڤ ببێت .

٦ . پاسۆردەکە لەبەر بکە و لەسەر کاغەز یان لە نۆتدا مەینوسە .

٧. هیچ کات پاسۆردەکەت مەدە بە هیچ کەسێك.

 

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی ژیان