هیوا سهید سهلیم
رۆژی ٢٤/٧/٢٠٢٣، سەدەیەک بەسەر یادی واژۆکردنی ڕێکەوتنامەی لۆزان تێدەپەڕێت، ئەوە ڕێکەوتنامەی بۆ نەیانرانی کورد بە تایبەت دەوڵەتی تورکیا دیاریەکی بەنرخ بوو، بۆ ئێمەی کوردیش پێچەوانەکەی.
١٠٠ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە نێوانی هاوپەیمانانی براوەی جەنگی یەکەمی جیهانی و تورکیای دۆراوی ئەو جەنگە لە لۆزانی وڵاتی سویسرا ڕەوایەتی درایە ڕاگەیاندنی کۆماری تورکیا و دابەشکردنی خاکی کوردستان کە لە چوارچێوەی رێکەوتنامەی سایکس بیکۆ دابەش و پارچە پارچە کرابوو.
لە لۆزاندا دەرفەتێکی کورد لە بەشێکی خاکی کوردستانی ژێڕدەستەی دەوڵەتی عوسمانی، کە خۆی دەبینیەوە لەو سێ خاڵانەی (٦٢،٦٣،٦٤) کە لە رێکەوتنامەی سیڤەر هاتبوو، لەبار بردرا.
لەو رۆژەوە تا ئەمڕۆی لەگەڵ دابێت گەلی کورد لۆمەی ئەو وڵاتانە دەکات کە ئامادەنەبوون هاوشێوەی نەتەوەکانی دیکەی ژێر دەستەی دەوڵەتی عوسمانی لە نموونەی (ئازەری، عەرەب و ئەرمەن....هتد) دەوڵەتیان بۆ دابمەزرێنن.
لە جەنگی یەکەمی جیهانی یەکەم دەولەتی عوسمانی کە شەش سەدە بوو حکومی ناوچەکەی دەکرد، کەوتە سەنگەری بەرەی دۆڕاو لەو جەنگە، ئەو هەڵوێستەی باشترین دەرفەت بوو بۆ ئەوەی گەلانی ژێر دەستەی ئەو دەوڵەتە نەخۆشە بگەن بە مافەکانی خۆیان.
بەرژەوەندی ولاتانی زلهێز لە لایەک و نا ئامادەیی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بۆ ئەو وەرچەرخانە گرنگەی لە جیهان و ناوچەکە ڕوویدا، وایکرد کورد نەتوانێت سوود لەو دەرفەتە وەرگرێت، بۆیە وەک هەر جارێکی دیکە کورد نەیتوانی بە ئاواتی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی بگات.
لە ئێستادا کە بەرەوە یادی ١٠٠ ساڵەی ڕێکەوتنامەی لۆزان دەچین یار و نەیارانی کورد بۆ ئەو یادە کەوتونەتە خۆیان، بۆیە دەبێت هەموو هەوڵێکی کورد بۆ ئەو بێت شکست بە هەوڵی نەیارانی بهێنێت.
شایانی باسە، دەوڵەتی تورکیا وەک نەیارە سەرەکیەکەی مافەکانی خەڵکی کوردستان ئەگەرچی ١٠٠ بەر لە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ریکەوتنامەی لۆزان بووە خاوەنی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی کە کۆماری تورکیای ئێستایە.
بەڵام لە تەواوی ئەم ماوەیەدا هێشتا چاوی لەوەیە سنووری جوگرافیای دەوڵەتەکی لەسەر حسابی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان فراوانتر بکات، بۆیە لە بۆنە و بێ بۆنەدا باس لە گەڕانەوە بۆ " میساقی میللی" دەکات.
شایانی باسە، میساقی میللی تورکیا له٢٨ی كانونی دووهمی سالی ١٩٢٠ بهپێی ئاگربهستی "مهندهرۆس" له ٣٠ی ئۆكتۆبهری ساڵی ١٩١٨ لهنێوان هێزهكانی هاوپهیماننان: ئیتاڵیا، فرنسا، بهریتانیاو دهوڵهتی عوسمانی واژۆكرا، لەو پەیماننامەیەدا سنوری توركیا دیاری كرا،كه سنوری توركیای ئێستا تێئهپهرێنێ بۆ سوریا و عێراق و شارهكانی حهلهب و موسڵ و كهركوك و ههولێرو سلێمانیش دهگرێتهوە.
بەڵام لە ریکەوتنامەی لۆزان هەریەک لە ویلایەتی حەلەب و موسڵ نەخرایە سەر سنووری تورکیای ئێستا.
لە بەرامبەر ئەجێندای تورکیا لە یادی ١٠٠ ساڵەی ریکەوتنامەی لۆزان، کۆنگرەیی نەتەوەیی کوردستان (KNK)ە، بە ئەنجامدانی چەند چالاکیەک کە ماوەیەکە لە شار و شارۆجکەکانی کوردستان دەستی داوەتێ، کار لەسەر ئەو یادە دەکات، کە کۆتا چالاکیش لە رۆژانی(٢٢-٢٣٠٢٤/٧) لە شاری لۆزانی سویسرا دەبێ، بۆیە دەبێت شارزایانی بواری مێژوو و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و هێزو لایەنە سیاسیەکان میدایاکاران، پشتیوانی لەو بەرنامەی کۆنگرەیی نەتەوەیی کوردستان بکەن.
سەرچاوە : سپی میدیا