بەدەستی خۆت منداڵەکەت مەکە بەکەم ئەندام !

شاژنی ئوردن "ڕانیە"  کاتێک خانم (ئۆپرا وینفری) یەکێک لە بەناوبانگترین پێشکەشکارانی بەرنامەی گفتوگۆی جیهان لێی پرسی:
چۆن منداڵەکانتان پەروەردە دەکەن لەکاتێکدا ئەوان شازادەن؟
وەڵامەکە شۆککەر بوو، کاتێک وەڵامی دایەوە:
- خزمەتکار بۆی نییە بچێتە ژووری منداڵەکانمەوە، ژوورو جێگای خەویان ڕێکیان بخات، یان قاپەکانیان بشۆن، هەروەها بۆیان نییە داوای پەرداخێک ئاو یان شەربەت لە خزمەتکار بکەن، دەبێت خۆیان بیهێنن، ژوور و یارییەکانیان ڕێکدەخەن، خۆیان قاپەکانیانی خۆیان دەشۆن، و خۆیان ئاو و شەربەت ئامادە دەکەن. تەنانەت  کاتەکانی کۆششی وانەکانیان بەبێ مامۆستای تایبەت دەبێت خۆیان ماندووبکەن بۆسەرکەوتنیان لە قوتابخانەدا، بەرهەمەکەی  تەنها بۆئەوانە و خوێندن ئەرکی سەرەکی خۆیانە.
بە هەمان شێوە نابێت منداڵ بە وابەستەیی ژن و دایکی یان خوشکەکانی پەروەردە بکرێت، بۆ ئەوەی وابەستەی کەسانی دیکە نەبێت.
ئامۆژگاریم بۆدایکان: تۆ کارێک بۆ منداڵەکەت مەکە کە خۆی توانای بەدیهێنانی هەبێت، چونکە بەم کارە فێری وابەستەیی دەکەیت لەبری پشت بەخۆبەستن، بەمەش منداڵێکی کەمئەندامی دەروونی و هزری دروست دەکەیت کە وابەستەیە وبۆهەموو ئەوکارانەی کەخۆشی دەتوانێ هەر چاوەڕێیە تۆبۆی ئەنجام بدەی! ئەمەیە لەدواڕۆژدا دەبێتە هۆی نەبوونی پشت بەخۆبەستن لای منداڵەکەت.
کاتێ خوا منداڵێکی تەندروستی پێبەخشیوی 
تکایە لە ماڵەکەتدا کەمئەندامێ دروست مەکە!