بەختەوەری

جیهان شایەنی هیچ شەڕێکی دەروونی نییە، جا ئەم شەڕە لەگەڵ خۆت بێت یان لەگەڵ هەر کەسێکی تر، ژیان لە ساتێکدا دەگۆڕێت، ڕەنگە تەندروستیت خیانەتت لێ بکات ویەکێ لەنزیکترین ئازیزانت لەهەر ساتێکدا جێت بهێڵێت، هیچ گەرەنتییەک نییە تەنانەت بۆ خولەکێک، هەموو شتێک لە چەند چرکەیەکدا دەگۆڕێت.
پێویست بە ناکۆکی ناکات، ئەو ساتانەی بەسەرتدا تێدەپەڕن لەکاتێکدا تەندروست و بەختەوەری بە بوونی ئازیزانت لە دەوروبەرت بە تەمەنێکی شاد بۆخۆت وئازیزانت چێژی لێوەربگرە و پشت بکە لە سترێس و دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەی نەرێنی .
لەخوای گەورە داوا بکەن دڵێکی نەرمتان پێ ببەخشێت و بێ ئاگا تێبپەڕن، ڕووناکی لەسەر یەکتر بکەن، ئارامی دەروونیتان پێ ببەخشێت چونکە ئارامی دەروونی بەنرخترینە.
بەختەوەر ئەو کەسەی یە کەخراپەکاری لە ناخیدا جێگای نابیتەوە،هەمیشە  تیشکی چاکە زاڵە بەسەر بیرو ووتاروکرداری.