ھونەرمەند شێرکۆ عەباس، لە فێستیڤاڵی ئۆپن سیتی لە لەندەن فیلمێکی دیکۆمێنتەری لە کارە ئەرشیفییەکانی ھونەرمەندی پێشمەرگە عەباس عەبدولڕەزاقی باوکی نمایشکرد بە ناوی (بێدەنگی بە درێژایی رووبار) کە پۆستەری کارە دیکۆمێنتەریەکە، وێنەی شەھید دارای تیپی 21ی کەرکوکی ی.ن.ک- ی لەسەرە.
فیلمەکە، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری دەگێڕێتەوە لە شاخ کە بە کامێرای عەباس عەبدولڕەزاق تۆمارکراوە بە تایبەت چالاکییەکی دیاری پێشمەرگەکان لە رووباری سیروان و پەڕینەوەیان بە (کەڵەک) و ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی پێشمەرگانە باس دەکات.
عه‌باس عه‌بدولره‌زاق، ناسراوه به عه‌باسی ڤیدیۆ، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده پێشمه‌رگانه‌ی كه به ڤیدیۆكه‌ی سه‌رشانی مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری پێشمه‌رگه‌ی تۆماركردووه به‌تایبه‌ت شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان.
سەرچاوە: knwe