بیرکردنەوە لە گۆڕانکاری

 

 

 

عەبدولرەزاق شەریف

 

نەوەی نوێ، پێش دەستپێکی گفتوگۆ لەگەڵ پارتی و یەکێتی،(وەرگرتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم یان گشت وەزارەتەکان)ی کردە مەرج بۆ بەشداری و پێکهێنانی کابینەی ئایندەی هەرێمەکە. 

هەموان دەیانزانی کارێکی وەها لەلایەن ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارەوە ئەستەمە بەڵام جەوهەری داواکەی "شاسوار عەبدولواحید" ئەوەندەی پەیام و بیرکردنەوەبو لەگۆڕانکاریی ئەوەندە خۆشخەیاڵی و سەرمەستی چونە حوکمداری نەبو ! 
 

دوای گەیشتنە بنبەست و کۆتایی کۆبونەوەکان، دیسانەوە نەوەی نوێ، (سەرۆکی حکومەتی تەکنۆکرات لەدەرەوەی  پ د ک)ی وەک پەیامێک دابەگوێی "ی ن ک" و هێزەکانیتردا، بەبێ هیچ مەرجێک، دەنگی هەر پانزە کورسیەکەی جوڵانەوەکەی پێ بەخشین .

هەرچەندە پێشنیازەکە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی کابینەی حکومەتە نەک وەک هەندێ تێی گەیشتون (بۆ دەرکردنی پارتی یان بەشداریکردنی نەوەی نوێ بێت لەدەسەڵاتدا) . بەهەرحاڵێ ئەم داوایەش، هەموان دەزانن وەک ئەوەی پێشوو جێبەجێکردنی کارێکی ئەستەمە! هەمان پەیامی هەوڵ و بیرکردنەوەیە لەگۆڕانکاری شێوازی حوکمڕانی هەرێم، ئەو حکومەتەی خەڵکی کوردستانی گیرۆدی ماڵوێرانی کردوە و هەر پێشنیاز و پرۆژەیەکی ( گۆڕانکاری و چاکسازی )ش لەناویدا، وەک تەنێکی نامۆ، هەرکەس و لایەنێک بیخاتە جەستەیەوە سەری سێ دەیە گەندەڵی و نادادی ئەخوات، فەوتیشی ئەکات و هەرەسی پێدەهێنێت . 

 

دەساڵ پێش ئێستا، کەباسی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و گۆڕینی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و کشانەوەی دەستی سەرۆک لەو دەزگایە چوە ناو پەرلەمان پارتی بەیەکێتیەکانی وتبو :
 

 ( ئەوە بۆ روخاندنی ئێمەیە و بەدوایدا ئێوەش دەڕوخێن )
 

  ساڵانی زوو، پارتی و یەکێتی ترسیان لەگۆڕانکاری هەبو ئێستا لەبیرکردنەوەش بۆ گۆڕانکاری ئەترسن .

سەرچاوە : سپی میدیا