زۆرکات لە کۆبوونەوە، پرسە یان کاتێک کە کەسێک لەسەر بابەتێکی گرنگ قسەت بۆ دەکات بە بێ ویستی خۆت پێکەنینت دێت، ئەمەش حاڵەتێکی ناخۆش و جێی شەرمە بەڵام کاردانەوەیەکی جەستەیە و مانای خراپی کەسەکە نیە
دەکرێت بە گرتنەبەری چەند هەنگاوێک لەم جۆرە حاڵەتانەدا خۆت دەرباز بکەیت یان ڕێگری لە دەرکەوتنی پێکەنینەکەت بکەیت بەم شێوەیە: -هەوڵ بدە بیر لە شتێک بکەیتەوە کە خەمبارت بکات -گەر جاف یان پێنووست بەدەستەوە بوو خۆتی پێوە سەرقال بکە بۆ بیرچوونەوەی پێکەنینەکەت -خۆت بگرەو شوێنەکە بەجێ بهێڵە بۆ چەند دەقەیەک لە دەرەوە پێکەنینەکەت دەربڕە -چاوت بخە سەر یەک ڕەنگ لەو شوێنەدا - دەست لە گوێیەکانت بدە و با دەمت داخرابێت
سەرچاوە: کوردسات |
