له په‌راوێزی كتێبه‌كه‌ی ئالان مانیك: مێژووی سیاسی ڕۆشنبیرانی فه‌ره‌نسا
نووسینی: هاشم ساڵح
له عه‌ره‌بییه‌وه: هه‌ورامان وریا قانع
شتێكی خۆش و چێژبه‌خشه، هه‌ندێك كات له‌گه‌ڵ ئالان مانیك ببه‌یته‌سه‌ر. بۆ ئه‌وانه‌ی ئالان مانیك ناناسن، ئه‌و یه‌كێكه له ڕۆشنبیره كاریگه‌ره‌كانی ناو گۆڕه‌پانی فه‌ره‌نسی، نه‌ك به ته‌نها گۆڕه‌پانی ڕۆشنبیریی، به‌ڵكو گۆڕه‌پانی سیاسیس. ئه‌و “دروستكه‌ری/ صانع” سه‌رۆكه‌كانه، له ساركۆزییه‌وه بۆ ماكرۆن. به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌وه “جاك ئاتالی”یه له پشت ماكرۆن-ه‌وه ڕاوه‌ستاوه، ئه‌مه‌یان خوا بۆ خۆی ده‌زانێت.
هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وه بابه‌تی ئێستامان نییه، به‌ڵكو بابه‌تی ئێستامان بریتییه له ڕانانی كتێبه جوان و چێژبه‌خشه‌كه‌ی ئالان مانیك؛ كه تێیدا باس له ڕۆشنبیره گه‌وره‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌كات، له سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌رییه‌وه بۆ ئه‌مڕۆ. ئایا به‌درێژایی ئه‌و سه‌دانه، ڕۆشنبیران په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت یان په‌یوه‌ندییان به ده‌سه‌ڵاته‌وه، چۆن چۆنی بووه؟ ئایا په‌یوه‌ندی ڤۆڵتێر به پاشاكانی فه‌ره‌نساوه چۆن بووه؟ یان په‌یوه‌ندی شاتوبریان به ناپلیۆن-ه‌وه چۆن بووه؟ ئه‌ی ئاخۆ ده‌بێت په‌یوه‌ندی فیكتۆر هیگۆ به ئیمپراتۆر ناپلیۆنی سێیه‌مه‌وه یان په‌یوه‌ندی سارته‌ر به دیگۆل-ه‌وه… هتد، چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك بووه؟ شتیكی خۆش و چێژبه‌خشه هه‌ر هه‌مو ئه‌وه بزانین.
دانه‌ری كتێبه‌كه، به‌شێكی ته‌واوی كتێبه‌كه‌ی ته‌رخانكردووه بۆ ڤۆڵتێر و ناونیشانێكی زۆر سه‌رنجڕاكیش و پڕ ده‌لاله‌تی بۆ داناوه: “پاشای دژ/ الملك المضاد”، ئه‌مه‌ش پیاهه‌ڵدانێكی زۆر گه‌وره‌یه به ڤۆڵتێردا. به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر لویسی شانزه له ڕووی سیاسییه‌وه، به فیعلی پاشای فه‌ره‌نسایه، ئه‌وا ڤۆڵتێر له ڕووی ڕۆشنبیرییه‌وه پاشای فه‌ره‌نسایه و به‌درێژایی سی ساڵی ڕه‌به‌ق، به‌رده‌وام كێبڕكێ له نێوان ئه‌و دووانه‌دا هه‌بووه. ئه‌میان له‌سه‌ر ته‌ختی سیاسه‌ت دانیشتووه و ئه‌ویان له‌سه‌ر عه‌رشی فیكر دانیشتووه. پاشان توێژه‌ری كتێبه‌كه شتێكی ئاوامان پێده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده ڤۆڵتێر كۆمه‌ڵێ كه‌موكوڕی زۆر له كه‌سایه‌تییه‌كه‌یدا هه‌بوو، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، گه‌وره‌ترین پێگه‌ی له مێژووی ڕۆشنبیریی فه‌ره‌نسیدا هه‌یه. بۆچی؟ چونكه ئه‌و، گه‌وره‌ترین به‌رگریكار بوو، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی یان مه‌زهه‌بی ده‌چه‌وسێنرانه‌وه. ئاخر ڤۆڵتێر سه‌ر به زۆرینه‌ی كاسۆلیك بوو، كه‌چی به‌رگری له خێزانی جاك كالاس كرد كه سه‌ر به كه‌مینه‌ی پرۆتستانت بوو. له‌و ڕۆژگاره‌دا، پرۆتستانته‌كان به دیاریكراوی له‌لایه‌ن تائیفه‌كه‌ی ڤۆڵتێره‌وه ده‌چه‌وسێنرانه‌وه. ڤۆڵتێر دژ به ده‌مارگیریی كوێرانه‌ی مه‌زهه‌بی ڕاوه‌ستا كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هه‌ژموونی به‌سه‌ر فه‌ره‌نسادا هه‌بوو. ته‌حه‌دای باڵاده‌ستی فێنده‌مێنیتاڵیزمی كرد كه له‌و په‌ڕی هێز و گه‌شه و جه‌به‌روتیدا بوو.
ژماره‌ی ئه‌و ڕۆشنبیره عه‌ره‌بانه چه‌نده، ئه‌وانه‌ی ئیدانه‌ی تاوانه ترسناكه‌كانی “داعش”یان كرد له عێراق و شاخی شه‌نگال، دژ به برا ئێزیدییه‌كانمان و ئه‌وانی دیكه؟ ئه‌و ڕۆشنبیرانه له ناو جه‌رگه‌ی پاریس یان له‌نده‌ن یا واشنتۆن ده‌بینیت، به‌ناوی ئازدی و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤه‌وه، قسه ده‌كه‌ن و لاف و گه‌زاف لێده‌ده‌ن. پاشان له هه‌مان كاتدا، له‌به‌رده‌م فێنده‌مێنیتاڵیسته‌كان و “ئیخوان موسلمین” كه ئه‌وان ئه‌سڵ و ئه‌ساسی داعشه‌كانن، به چۆكدادێن. بۆچی ئه‌وان ڕه‌وایه‌تی خۆیان له‌ده‌ستداوه؟ ئاخر به‌هاری عه‌ره‌بی چ مانایه‌كی هه‌یه كه‌سێكی وه‌ك یوسف قه‌رزاوی یان ڕاشد غه‌نووشی ڕابه‌رایه‌تی بكات؟ ئایا ئه‌مه به‌هاره؟ ئایا ئه‌مه ڕووه گه‌ش و پرشنگداره‌كه‌ی ئیسلام و عروبه‌یه؟
ئه‌گه‌ر ڤۆڵتێر له ژیاندا بوایه، ئه‌وا له پێناو ئێزیدییه‌كان كه له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی، له زێد و ناو ماڵی خۆیان، خوێنیان حه‌ڵاڵكرا، دونیای ده‌هێنایه‌وه یه‌ك و هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی به‌رپاده‌كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌و زیندوو بوایه، ئه‌وا دژ به وه‌حشییه به‌ربه‌رییه‌كان، كۆی ڕای گشتی جیهانی ده‌وروژند و ده‌هێنایه جۆش‌وخرۆش و تاویده‌دا. مه‌زنی ڤۆڵتێر ئا لێره‌دایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ناوی له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا، له ساڵی1763 وه تا ئه‌مڕۆ، به نه‌مری و دره‌وشاوه‌یی ماوه‌ته‌وه. واته له‌و كاته‌وه‌ی كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه: “نامه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی لێبورده‌یی”، ئه‌مه ئه‌و كتێبه‌یه كه “هێنریت عه‌بودی” له ساڵی 2009، به‌و په‌ڕی لێهاتوویی و جوانییه‌وه، وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و ده‌زگای “به‌ترا- دیمه‌شق، ڕابیته‌ی عه‌قڵانییه‌كانی عه‌ره‌ب” بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ڤۆڵتێر له‌وكتێبه‌یدا، دژ به زۆرینه، به‌رگری له كه‌مینه كردووه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و خۆی و باوك و باپیرانیشی سه‌ر به زۆرینه‌ی ڕه‌ها بوون، نه‌ك كه‌مینه‌ی بچووك. مه‌زنی ڕۆشنبیر ئا لێره‌دایه، له‌وه‌دایه ته‌حه‌دای خودی تائیفه‌كه‌ی خۆی بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر تائیفه‌كه‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌وانی دیكه بترسێنێت و ده‌نگیان كپ بكات. بگره توانی هه‌بێت ته‌كفیریان بكات و ئه‌گه‌ر بییه‌وێت له ناویان ببات. لێره‌وه له فه‌ره‌نسا، بۆ یه‌كه‌مجار “ڕای گشتی” بۆ خۆی بووه ده‌سه‌ڵاتێكی حساب بۆكراو و به هه‌یبه‌ت. پێش ئه‌و ڕووداوه، ڕای گشتی بوونی نه‌بووه. ئاخر لای پاشا به‌هێزه‌كان، میلله‌ت چ مانایه‌كی هه‌بوو؟ هیچ. كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی پشتگویخراوبوون كه وه‌ك ڕانه مه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌بران. ئا له‌و ڕۆژگاره دێرینانه‌دا، پاشای فه‌ره‌نسا ده‌یتوانی ته‌واوی ناوچه‌یه‌ك خاپور بكات، بێ ئه‌وه‌ی چاو بتروكێنێت و بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بێت ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت یان ده‌نگ به‌زر بكاته‌وه. ئێستا له سه‌رده‌می ڤۆڵتێردا و به‌هۆی ڤۆڵتێره‌وه، بارودۆخه‌كه گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه و ئه‌وه‌ی ڕای گشتی به‌ده‌ستبێنێت، جه‌نگه‌كه ده‌باته‌وه.
با بۆ ساتێك له دیمه‌نه‌كه ڕامێنین، ئیمه له‌به‌رده‌م سێ جه‌مسه‌رداین: جه‌مسه‌ری یه‌كه‌م ڤۆڵتێره، جه‌مسه‌ری دووه‌م زۆرینه‌ی كاسۆلیكی ده‌سه‌ڵاتداره كه به ناحه‌ق و زاڵمانه كه‌مینه‌ی پرۆتستانتی ده‌چه‌وسانده‌وه، جه‌مسه‌ری سێیه‌م ڕای گشتییه. تایبه‌تمه‌ندی ڤۆڵتێر له‌وه‌دا بوو توانی ڕای گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ڕاكێشێت. ئا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له جه‌نگه‌كه‌یدا دژ به فێنده‌مێنیتاڵیزمی كاسۆلیك، سه‌ركه‌وتوو بوو. زیره‌كییه‌كه‌ی ئا لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و لێهاتووییه‌كه‌ی و بلیمه‌تییه‌كه‌ی ئا لێره‌دا به ڕوونی دیاره. ئیدی له‌و چركه‌ساته‌وه، ڕاكێشانی ڕای گشتی، بووه ئامانجی هه‌مو ڕۆشنبیران، له‌و جه‌نگانه‌یان كه دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئاینی یان ده‌سه‌ڵاتی باڵاده‌ستی سیاسی سه‌ركوتكه‌ر، به‌رپایان ده‌كرد. هه‌ر له‌و چركه‌ساته‌وه، ڤۆڵتێر بووه پاشایه‌كی پرشنگدار له‌سه‌ر عه‌رشی ڕۆشنبیریی فه‌ره‌نسی. ئه‌و وشه و كردارانه بوو كه ڤۆڵتێری هێنایه ناو مێژووه‌وه. ئه‌گه‌ر فه‌یه‌لسوفه یه‌كه‌مه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا، ڕوبه‌ڕووی تائیفه كاسۆلیكییه پاپاوییه‌كه‌ی خۆی ڕانه‌وه‌ستایه؛ كه له ڕووی مێژووییه‌وه، كۆنترۆڵی كۆی جومگه‌كانی فه‌ره‌نسایان كردبوو، ئه‌وا هیچ شتێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌ده‌مایه‌وه شایه‌نی باسكردن بێت. ئه‌گه‌ر بوێری و ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوایه ڕوبه‌ڕووی “ئیخوان” مه‌سیحییه‌كان “كاسۆلیكه‌كان” بووه‌ستێته‌وه، ئه‌وانه‌یان كه هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵیان ژیاوه و هه‌مان باوه‌ڕ و هه‌مان ئاینی ئه‌وانی هه‌بووه، ئه‌وا نه‌ده‌بوو به ڤۆڵتێر.
ئێستا با ئه‌م پرسیاره بخه‌ینه‌ڕوو: كێ جێگای ڤۆڵتێر ده‌گرێته‌وه و ده‌چێته سه‌ر عه‌رشی ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی و ڕۆده‌چێته ناو كاروباره سیاسییه‌كانه‌وه؟ دوو كه‌س ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له فیكتۆر هیگۆ له سه‌ده‌ی نۆزده، جان پۆل سارته‌ر له سه‌ده‌ی بیست. هیچ ڕۆشنبیرێك وه‌ك ئه‌و سێ كه‌سه، نه‌مری و پێگه‌ی میللی و جه‌ماوه‌ری به‌ده‌ستنه‌هێناوه. ڤۆڵتێر سه‌روه‌ختێك دوای چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له مه‌نفا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌ره‌نسا، سه‌رجه‌م گه‌لی فه‌ره‌نسا، به ڕاده‌یه‌ك خۆیان بۆ پێشوازی لێكردنی ئاماده ده‌كه‌ن، پاشای فه‌ره‌نسا له كۆشكی ڤێرسایه‌وه، ئیره‌یی پێده‌بات و لێنه‌گه‌ڕا ماری ئه‌نتوانێتی هاوسه‌ری، به‌شداری له ئاهه‌نگی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڤۆڵتێردا بكات. ئه‌مه له كاتێكدا بوو ماری ئه‌نتوانێت، حه‌زی ده‌كرد به‌شداری له ئاهه‌نگی هاتنه‌وه‌ی ڤۆڵتێردا بكات. ماری ئه‌ونتوانێت ده‌یویست به هه‌ردوو چاوی خۆی، به‌ناوبانگترین ڕۆشنبیر له مێژووی فه‌ره‌نسا ببینێت. خه‌ڵكی ده‌وری ئه‌و گالیسكه‌یه‌یان دابوو كه ڤۆڵتێری تێدابوو، ده‌یانویست ته‌نها ده‌ستی لێبده‌ن. شه‌قامه‌كان سیخناخ بوون له خه‌ڵك، له هه‌مو شوێنێكه‌وه ده‌نگی گۆرانی و هه‌لهه‌له و دروشم به‌رز ده‌بووه‌وه: بژی ڤۆڵتێر! بژی ڤۆڵتێر! وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگی بوكگواستنه‌وه‌دابن.
خۆشبه‌ختانه ڤۆڵتێر هه‌ر هه‌مو ئه‌و نه‌مرییه‌ی به چاوی خۆی بینی، دوای ئه‌وه به سێ مانگ و له ساڵی 1778 كۆچی دوایی ده‌كات. له‌و كات و ساته‌دا، ڤۆڵتێر هه‌ستی كرد تێكۆشانه‌كانی به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕۆشتووه. پاش چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له ژیانی تاراوگه، چێژی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیشتیمان كرد، جا چ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك! هه‌ندێك كه‌وتنه پرسیار كردن: ئاخۆ كێ به ڕاستی پاشای فه‌ره‌نسایه، ڤۆڵتێر یان لویسی شانزه؟
هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو دوای یه‌ك سه‌ده له‌و ڕووداوه، له‌گه‌ڵ فیكتۆر هیگۆ-شدا ڕوویدا. بگره شاعیره گه‌وره‌كه‌ی فه‌ره‌نسا، دووجار یان سێ‌جار، چێژی له نه‌مری وه‌رگرتووه، یه‌كه‌میان ئه‌و كاته بوو كه دوای بیست ساڵ ژیانی تاراوگه له ئینگلته‌ره، گه‌ڕایه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا، خه‌ڵكی له وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه، به دروشمی پڕ له هاتوهاوار پێشوازیان لێ‌كرد: بژی فیكتۆر هیگۆ! بژی فیكتۆر هیگۆ! ئه‌ویش له په‌نجه‌ره‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌وه ده‌ستی بۆ به‌رز ده‌كردنه‌وه و ڕایده‌وه‌شاند. جاری دووه‌م ئه‌و كاته بوو ته‌مه‌نی گه‌یشت به هه‌شتا ساڵ، فه‌ره‌نسای فه‌رمی و میللی، به‌و بۆنه مه‌زنه‌وه، ئاهه‌نگیان سازكرد و وه‌ك باوكی نه‌ته‌وه و نه‌مری نیشتیمان لێیانڕوانی. وه‌لێ ئاهه‌نگه گه‌وره‌كه، دوای مردنی و له رێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌یدا بۆی سازده‌كه‌ن، ساڵی 1885. له‌و كاته‌دا ملیۆنان كه‌س، نه‌ك ته‌نها له پاریس، به‌ڵكو له سه‌رتاپای فه‌ره‌نسا، دێنه ده‌ره‌وه، تاكو ماڵئاوایی له پیاوه نه‌مره گه‌وره‌كه‌ی نیشتیمان بكه‌ن. فه‌ره‌نسا له هه‌مو ژیانیدا، ڕێوڕه‌سمی ناشتنی به‌و قه‌باره‌یه و له‌و ئاسته‌دا، به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه. به‌ڵام پێش مردنی و له سه‌روبه‌ندی گیانه‌ڵادا كه چه‌ند ڕۆژێكی خایاند، هه‌مو فه‌ره‌نسا هه‌ناسه‌ی له خۆی بڕیبوو، چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه بوون. فه‌ره‌نسا هیواداربوو ڤۆڵتێر نه‌مرێت، ئه‌گه‌رچی ده‌یزانی ئه‌و هه‌ر ده‌مرێت. فه‌ره‌نسا ئاواته‌خواز بوو په‌رجوویه‌ك ڕووبدات و بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه ئه‌و له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه.
له‌م ڕووه‌وه فه‌یله‌سوفی گه‌وره ئارنست ڕێنان، سه‌باره‌ت به‌و چركه‌ساته یه‌كلایكه‌ره‌وانه ده‌ڵێت: ” سه‌رجه‌م فه‌ره‌نسا، به هه‌مو حیزب و چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی و ڕه‌وته فیكرییه‌كانییه‌وه، نیمچه ئیفلیج ببوون، به‌و په‌ڕی ددان به‌خۆداگرتنه‌وه، چاوه‌ڕێی مردنی فیكتۆ هیگۆیان ده‌كرد. هه‌موان كاره‌كانی خۆیان و خه‌م و په‌ژاره‌كانی خۆیان له‌بیرچوبوه‌وه، هه‌موان به ته‌واوی خودی خۆیان له‌بیرچوبوه‌وه و ته‌نها بیریان له چاره‌نووسی یه‌ك كه‌س ده‌كرده‌وه، ئه‌ویش فیكتۆر هیگۆ بوو. سه‌روه‌ختێك هه‌واڵه دڵته‌زێنه‌كه، وه‌ك هه‌وره بروسكه بڵاوده‌بێته‌وه، ملیۆنان كه‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌گریان، ده‌پاڕانه‌وه و ماڵئاواییان لێده‌كرد”. ئا له‌و كات و ساته‌دا، گۆنگۆر ئه‌م وشه كاریگه‌رانه ده‌ڵێت: “وای له‌و میلله‌ته، میلله‌تی فه‌ره‌نسی، ڕه‌فتاری چه‌ند سه‌یری هه‌یه، خودا ناپه‌رستێت و باوه‌ڕی به ئاین و به مه‌سیح نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا فیكتۆر هیگۆ ده‌په‌رستێت! شتیكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه”. ئه‌مه مانای ئه‌وه بوو، موقه‌ده‌سی نوێی علمانی، چووه‌ته شوێنی موقه‌ده‌سی كۆنی ئاین. ئا له‌و كات و ساته‌دا، ده‌نگی حیزبی ئوسوڵی كاسۆلیك، كپ بوو. ئێ ئاخر ده‌یتوانی له‌به‌رده‌م هاتنی به لیشاوی ئه‌و ملیۆنان كه‌سه چی بكات؟
دواجار، فیكتۆر هیگۆ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر فێنده‌مێنیتاڵیزمدا یان سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر “ئیخوان مه‌سیحییه‌كاندا” كه تا ئه‌و كاته‌ش له فه‌ره‌نسا به‌هێز و ترسناك بوون. سه‌روه‌ختێك وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی فیكتۆر هیگۆ ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بینن ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا نووسراوه: “50 هه‌زار فره‌نك ده‌ده‌م به هه‌ژاره‌كان. هیوادارم به گالیسكه‌ی هه‌ژاره‌كان بمگوێزنه‌وه بۆ گۆڕستان. نویژ و نزای هه‌مو تائیفه و مه‌زهه‌به‌كان ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه. به‌ڵام دۆعا و پاڕانه‌وه‌ی هه‌مو مرۆڤێكم قبووڵه. ئیمانم به خودا هه‌یه. واژۆ فیكتۆ هیگۆ”. له‌م وه‌سیه‌تنامه‌یه‌وه، له‌وه تێده‌گه‌ین كه ململانێی نێوان حیزبی علمانی ته‌قه‌دومی، له‌گه‌ڵ حیزبی ئوسوڵی كۆنه‌په‌رست، له‌و كاته‌دا له فه‌ره‌نسا، به‌هیز بووه. هه‌روه‌ها له‌وه تێده‌گه‌ین كه فیكتۆر هیگۆ كافر نه‌بووه و قسه‌ی به ئاین و به یه‌زدان نه‌وتووه، به‌ڵكو ته‌نها ڕه‌خنه‌ی له فێنده‌مێنیتاڵیزم و فێنده‌مینیتاڵیسته‌كان و تائیفه و تائیفییه‌كان گرتووه. له‌مه‌شدا هاوشێوه‌ی ڤۆڵتێر بووه و ڤۆڵتێر نمونه به‌رز و باڵاكه‌ی بووه.
فیكتۆر هیگۆ به ڕاشكاوی بڕوای به بوونی خودا و به به‌ها باڵاكانی ئاین ڕاگه‌یاندووه. لێره‌وه نابێت و ناكرێت به هه‌ڵه له هه‌ڵوێسته‌كانی تێبگه‌ین. ئه‌و كه‌سێكی مادیی بێباوه‌ڕ نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌و جیاوازی ده‌كرد له نێوان ئاین و پیاوی ئاینی، یان ڕاستتر بڵێ جیاوازی ده‌كرد له نێوان ئاین و بازرگانی كردن به ئاینه‌وه. حاڵی حازر ئیسلامی سیاسی چی ده‌كات؟ فیكتۆر هیگۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی ڕه‌تده‌كرده‌وه كه ئاینیان بۆ مه‌به‌ست و ئامانجی شه‌خسی به‌كارده‌هێنا. ئه‌و ڕقی له هه‌مو ئه‌وانه بوو كه له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی یان مه‌زهه‌بی، ئاینیان وه‌ك ئامرازێكی كاریگه‌ری كوشنده، بۆ په‌رتوبڵاوكردنی ڕۆڵه‌كانی یه‌ك میلله‌ت به‌كارده‌هێنا. ئا له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه بوو، ڕوبه‌ڕوویان بووه‌وه‌و ڕازی نه‌بوو به نزا و نوێژه‌كانیان.
سه‌رچاوه
الشرق الاوسط، پێنج شه‌ممه، 10 نۆڤه‌مبه‌ر، 2022
سەرچاوە: galawej