ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی مانگی ڕەشەمەی سالی ١٤٠٢ی هەتاوی بەرابەر لەگەڵ ٢٤ی مانگی فێبرییەی سالی ٢٠٢٤ی زایینی ڕێ و ڕەسمێکی شکۆدار بەبۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دەستپێکردنی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵە لە وڵاتی سویس لە شاری بیل لە کانتۆنی بێڕن بە بەشداری کادر و ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزب ولایەنە سیاسیە جۆراوجۆرەکانی نیشتەجێ لە وڵاتی سویس بەڕێوە چوو.
بەپیرەوە چوون وپێشوازیکردن لە میوانەکان لە لایەن ئەندامانی کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی سویس :
ئیدریس مورادی .
هانیە محەمدی .
شیرکۆ موکریانی.
پەیمان خزری.
ئارمان ڕەجەبی .
بەهاوکاری هەماهەنگی شاهۆ صابری .پەیام مصری .جەمال مرادی.
رێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە رۆژی کۆمەڵە بە سرودی بانگەواز سرودی رەسمی کۆمەڵە دەستی پێکرد .
پاشان بۆ ڕێز گرتن لە هەموو گیانبەخت کردوانی کۆمەڵەو بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردستان و شۆرشی ژن ژیان ئازادی و ئاخرین گیانبەخت کردوانی ریزەکانی کۆمەڵە کە لە رۆژی ٩ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە لایەن کۆماری ئیسڵامییەوە لەسێدارە دران .
سەرەتا دەقیقەیەک بێدەنگی ڕاگیراو پاشان لە ڵایەن ئەندامانی کۆمەڵە لە وڵاتی سویس چەپکە گووڵی ڕێز لێنان پێشکەش بە یادی هەمیشە زیندوویان کرا.
دواتر هاورێ ئیدریس مورادی کادری لە مێژینەی کۆمەڵە و بەرپرسی رێکخستنەکانی کۆمەڵە لە وڵاتی سویس بە بۆنەی ٤٥ مین ساڵۆگەری رۆژی کۆمەڵە ووتارێکی پێشکەش کرد. دوا بەدوای قسەو باسەکانی هاورێ ئیدریس مورادی لە ڵایەن هونەرمەندی خۆشەویستی ناو ریزەکانی کۆمەڵە هاورێ گەڵاوێژ سەقزی سروودی " شورەسواری کۆمەڵە" هۆنراوەی شاعیری خۆشەویستی کوردستان کاک حەمە عەزیز کە پێشکەش کراوە بە کاک حەمەحوسێنی کەریمی ، بە دەنگە خۆش و لە دڵان نزیکەکەی پێشکەش بە بەشداربووان کرا .
لە درێژەی مەراسمەکەدا کۆمەڵێک شێعرو بانگەوازی تایبەت بە رۆژی کۆمەڵە خۆێندرانەوە.
لە بەشێکی تری مەراسمەکە دا پەیامی پیرۆزبای ئەم حیزب و لایەنانە خوێندرانەوە:
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کونگرەی نەتەوی کوردستان ( ک ن ک )
ھەروەھا لە لایەن بەڕێز مامۆستا ئاسۆ پیرۆتی کەسایەتی ناسراوی کوردستان پەیامێک و قسە و باسێک بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵەوە پێشکەش بە بەشداربوانی ڕێ و ڕەسمەکە کرا.
بەشی دووهەمی رێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ شایی و خۆشی کە لەم بەشەدا لە لایەن هونەرمەندانی بەشدار لە ڕێورەسمەکە بەرێزان ھاوڕێ گەڵاوێژ سەقزی و کاک میکایل کۆمەڵێک گۆرانی شاد و خۆش پێشکەش بە بەشداربوانی رێورەسمەکە کرا.
ڕێورەسمەکە لە نێو شایی و خۆشی بەشدار بوانەوە تا درەنگانی شەو درێژەی کێشا.